به‌په‌له

ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

دوای دەستگیرکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی كاتیی ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆی لە پۆستی سەرۆكی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ دورخستەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لەدوای لادانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ لە پۆستی سەرۆكی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ، دەبێت ئەنجومەنی شارەوانی ئەستەنبوڵ كەسێكی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەكە دیاری بكات.

ئیمام ئۆغلۆ كە سەربە پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆنەو ركابەری سەرەكی رەجەب تەیب ئەردۆغانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی داهاتوی توركیا، چەند رۆژێكە بە تۆمەتی (گەندەڵی و تێوەگلان لەگەڵ رێكخراوە تیرۆرستییەكان) دەستگیركراوە، پارتی گەلی كۆماریی تۆمەتەكان بە سیاسی ناودەبات، ئەردۆغان و پارتەكەشی رەتیدەكەنەوە دەستوەردانیان كردبێت لە رێوشوێنەكانی دادگادا.

لەبارەی هەڵوێستی کوردیشەوە، دەم پارتی كە نوێنەرایەتی كورد دەكات لە توركیا، دژی بڕیاری دەستگیركردنی ئیمام ئۆغلۆیە، ئەمەش لەكاتێكدا بەهۆی دانوستانی ئاشتی ئیمرالییەوە، لەم ماوەیەی دواییدا پەیوەندی نێوان دەسەڵات و كورد لە توركیا باشە.

دەستگیركردن و لادانی ئیمام ئۆغلۆ لە پۆستەكەی لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پارتی گەلی كۆماریی هەڵبژاردنێكی ناوخۆیی بەڕێوەدەبات بۆ دیاریكردنی كاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی داهاتوی توركیا، بڕیارە ئەمجارە ئیمام ئۆغلۆ وەكو كاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنە گشتییەكە دیاری بكات.

بڕیارە ساڵی 2028 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی لە توركیا بەڕێوەبچێت، بەڵام تاکو ئێستا قسەوباس هەیە لەبارەی پێشخستنی وادەی هەڵبژاردنەكە، بەتایبەتیش كە ئەردۆغان چاوی لە هەمواركردنەوەی دەستورو رێكخستنەوەی پێگەی سیاسی خۆیەتی بۆ ئایندەی توركیا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تولای حاتەم: حکومەت بە ترسنۆکییەوە مامەڵە دەکات و پڕۆسەی ئاشتی دوادەخات

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی) ڕایگەیاند کە حکومەت سەبارەت بە ئاشتی لە هەڵوێستێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *