به‌په‌له

مەسرور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیوەندییەکیان ئەنجامدا

ئەمڕۆ هەینی 21ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمریکا کرد.

هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا.

هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *