پرسیارەکانی قەندیلپرێس:
1- بە ڕای بەڕێزتان بۆ لەم کاتەدا ئەم ڕێککەوتنەی نێوان بەڕێز مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەنجامدرا؟ بە تایبەت ئاگادارین کە ڕێزدار ئۆجالان نامەیەکی ناردووە بۆ خۆسەریی و هەروەها مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاندووە کە مایکل کورێلا فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هانیداوە بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕێککەوتنە، یانی پرسیارەکە ئەمەیە چ گۆڕانێک ڕوویداوە کە ئەم ڕێککەوتنە واژۆ کرا؟
2- لە ڕێککەوتنەکەدا باس لە یەکخستنەوەی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازیەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی سووریا دەکرێت، ئایا هەسەدە وەک خۆی دەمێنێتەوە یان هەڵدەوەشێنرێتەوەو ئەندامەکانی تێکەڵ بە سوپای نوێی سووریا دەکرێن؟
3- لە دەقی ڕێککەوتنەکە باسێک لە دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە، یان ئەوەیکە باسێک لە نەتەوەی کوردی تێدانییە بەڵکوو کورد وەکوو کۆمەڵگا پێناسە دەکرێت، خوێندنەوەی بەڕێزتان لەمبارەوە چییە؟
4- بە ڕای جەنابتان دەسکەوتەکانی ئەم ڕێککەوتنە چین؟
قەندیل پرێس