به‌په‌له

خۆپیشاندانی گەورە لە قامیشلۆ و عامودە، بۆ ڕەتکردنەوەی دەستووری نوێ و ڕووخاندنی جۆلانی

قەندیل پريس، قامشلۆ

ئەمرۆ 14ـی ئاداری 2025 لە شارەکانی قامیشلۆ و عامودە و ناوچەکانی دیکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدران بۆ ڕەتکردنەوەی دەستووری نوێ، کە بەبێ کۆدەنگی نیشتمانی سەپێنرا، هاوکات خۆپێشاندەران دروشمی ڕووخاندنی جۆلانی (ئەحمەد شەرع) بەرز کردەوە.

خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم دەستوورە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی سوریا ناکات بە هەموو هەمەچەشنییەکەیەوە، بەڵکو زیاتر بەرهەمهێنانەوەی ڕژێمی ڕووخاوی بەعسە کە سوریاییەکان لەدژی هەڵسانەوە.

هەروەها خۆپیشاندەران ڕەتکردنەوەی خۆیان لە هەژموونی گروپە توندڕەوەکان دەربڕی کە هەوڵی سەپاندنی ئەجێنداکانیان دەدەن بە زەبری هێز و جەختیان لەوە کردەوە کە گەلی سوریا گەڕانەوەی هیچ جۆرە دیکتاتۆریەتێک قبوڵ ناکات، جا چ لە ژێر پەردەی ئایین یان سیاسەتدا بێت.

ئەم ناڕەزایەتیانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە شاهیدی پێشهاتە سیاسییە خێراکانە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆخێکی نائارامی جەماوەرییە بەرامبەر بەو هێزانەی کە هەوڵی سەپاندنی دیدگای خۆیان دەدەن بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە ئیرادەی خەڵک و پێکهاتەکانی دیکە بکەن، ئەمەش شەپۆلی نوێی ناڕازایەتی و پەرەسەندنی ئالۆزی لە گۆڕەپانی سوریادا دروستدەکات.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هەڵکردنی وێنەی ژینا ئەمینی لە ستۆدیۆمی ئامەد لەلایەن تیمی ژنانی ئامەدسپۆرەوە

پێش یارییەکەی بەرامبەر تیمی ژنانی ترابزۆنسپۆر، پۆستەرێکی گەورەی ژینا ئەمینی لە یاریگای ئامەدسپۆر هەڵکرا.   …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *