باخچەلی: بانگەوازەکەی ئۆجەلان یەپەگەش دەگرێتەوە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە دەڵێ، پێویستە دەستبەجێ و بێ مەرج پەکەکە چەکەکانی رادەستی کۆماری تورکیا بکات. دەشڵێت بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، یەپەگەش دەگرێتەوە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە ئەمڕۆ یەکشەممە نۆی ئاداری 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوای لە پەکەکە و سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە کرد، بەگوێرەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان، دەستبەجێ و بێ مەرج چەک دابنێن و چەکەکانیان رادەستی کۆماری تورکیا بکەن.

باخچەلی دەڵێت: “ئەو بانگەوازەی لە 27ی شوباتدا لە ئیمرالیەوە کرا، بە روونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەموو درێژکراوە و گرووپەکانی دیکەی لەخۆدەگرێت. ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن یەپەگە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەی هاوشێوەی ئەو لە دەرەوەی ئەو بانگەوازەن و ئەو دەنگە جیاوازانەی کە بەپێی پلانێک ئەم بۆچوونە بێ بنەمایە بڵاودەکەنەوە، بە تەواوی لەگەڵ سرووشتی سەرکردایەتی دامەزرێنەر و رێکخراوەکەدا ناگونجێت. ئەو کەسەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی دروستکردووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی کردووە”.

سەرۆکی مەهەپە جەخت لە تورکیایەکی بێ تیرۆر دەکاتەوە و دەڵێت: “تورکیایەکی بێ تیرۆر دەبێت بە خێرایی بەدی بهێنرێت و تیرۆر لە ژیانمان دووربخرێتەوە، بە پێچەوانەوە ئەوانەی چەک هەڵدەگرن قورسترین باجی بۆ دەدەن”.

شاندی دەم پارتی کە تائێستا سەردانی ئیمراڵی کردووە، رۆژی 27ـی شوباتی 2025 لە ئیستەنبووڵ کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازکرد و بانگەوازەکەی ئۆجەلانی خوێندەوە. ئۆجەلان لە بانگەوازەکەدا بۆ پەکەکە گوتی، “کۆنگرەکەتان ببەستن و بڕیار بدەن. پێویستە هەموو گرووپەکان چەک دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.”

کۆمیتەی رێڤەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1ـی ئاداری 2025 رایگەیاند، پابەندی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەبن و جێبەجێی دەکەن و لە ئەمڕۆوە ئاگربەست رادەگەیێنن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *