خوێندکارێکی کورد لە شەڕی نێوان هەتەشە و عەلەویەکاندا گیانی لەدەستدا

قەندیل پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، خوێندکارێکی زانکۆی خەڵکی قامیشلۆ، بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکی چەکدارانی تەحریر شام لە ژوورەکەی لە بەشەناوخۆیی زانکۆ لە زانکۆی تیشرین لە لازقیە گیانی لەدەستدا.

باوکی خوێندکارە کۆچکردووەکە بەناوی عادل کاشۆ ڕاگەیاند، ژیندای کچی لە ئەنجامی فیشەکێکی چەکداران گیانی لەدەستداوە، لەکاتێکدا لەگەڵ خوشکەکەی لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ لە لازقییە خەوتووە.

کاشۆ ئاماژەی بەوەدا کە کچەکەی خوێندکاری قۆناغی یەکەمی پزیشکی بووە. بنەماڵەیەی کاشۆ سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەمبولانسێکیان لە قامیشلۆوە ڕەوانەی لازقیە کرد بۆ گەیاندنی تەرمەکەی و ناشتنی لە قامیشلۆ.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی گرت و پاکی کردەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *