ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT ئەمەریکی ڕایدەگەیەنێت، ئێران 151 بنکە و بارەگای سەربازی نوێی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردوە، دەشڵێت ” هێزەکانی ئێران بە قوڵایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر هاتونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە “.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT ئەمەریکی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە،” ئێران دەستیکردووە بە دروستکردنی بنکەی سەربازی نوێ لەسەر سنورەکان و زیاتر لە 151 بنکەی دروستکردوە”.
ئەوەشیخستەڕوو، ئێران بە قوڵایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بنکە سەربازییەکانی دروستکردوە.
لەبارەی هێزەکانی تورکیاشەوە ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی CPT ئەمەریکی باسی لەوەکردوە، تورکیا 74 بنکە و بارەگای لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم دروستکردوە و 35 کیلۆمەتر هاتوەتە ناو خاکی هەرێمەوە .
قەندیل پرێس