به‌په‌له

ماکرۆن وەک سەرۆککۆماری کوردستان مامەڵەی کرد

عادل باخەوان سەرۆکی ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە ڕایگەیاند، لە کۆنفرانسەکەی پاریس لەسەر داهاتووی سوریا، نوێنەری کوردی ڕۆژئاڤا و باشور بەشدارنەبوون، بەڵام کورد شانسی ئەوەی هەبوو کە کەسی یەکەمی کۆنفرانس، سەرۆک ماکرۆن، وەک ئەوەی سەرۆککۆماری کوردستانبێت مامەڵەیکرد و بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد کرد و کردی بەمەرج بۆئەوەی یەکێتی ئەوروپا یەکەم سزاکان لەسەر سوریا هەڵبگرێت و دووەم مامەڵە لەگەڵ سوریا وەک پارتەنەری نوێ بکات.

عادل باخەوان ڕونیکردەوە، ماکرۆن پاشان، لە پشت کامێراکانەوە دەستی وەزیری دەرەوەی سوریا دەگرێت و پێیی دەڵێت : ئێمە ئامادەین هەموو هاوکاریەکتان بکەین، بەڵام بەمەرجێک کە کورد ئەکتەری سەرەکی بیناکردنەوەی سوریابن.

وتوشیەتی، ئێمە هەرگیز ناتوانین هاوپەیمانەکانمان بەتەنها بەجێبێڵین، چونکە ئەوەی کورد بۆ ئێمەی کردوە، کەس بۆی نەکردوین.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *