مەسرور بارزانی: هەسەدە نوێنەرایەتی هەموو كورد لە سوریا ناكات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) تاكە نوێنەری هەموو كورد نییە لە سوریا و بەڵكو نوێنەرایەتی بەشێك لە كورد دەكات، هەروەها پشتیوانی لە بەشداری كورد لە پڕۆسەی سیاسی لە سوریا دەكات، دەشڵێت، “كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا سیاسیە و پشكی خۆمان لە بودجەدا وەرنەگرتوە”.

مەسرور بارزانی، ڕۆژی هەینی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی العربیە و الحدث ڕایگەیاند، پشتیوانی لە بەشداری كورد لە پڕۆسەی سیاسی لە سوریا دەكەن و ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆتایی هاتوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) تاكە نوێنەری هەموو كورد نییە، بەڵكو نوێنەرایەتی بەشێك لە كورد دەكات، حزبی سیاسی دیكەش لە سوریا هەن كە نوێنەرایەتی كوردەكانی دیكە یاخود زۆرینەی كورد دەكەن.

دەشڵێت، “نازانم چی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق ڕودەدات، بۆیە هیچ لێدوانێکم لەو بارەیەوە نییە، بەڵام پێم وایە لەسەر دیمەشق پێویستە لەگەڵ تەواوی پارتە کوردییەکان بکەوێتە گفتوگۆوە، نەوەک تەنیا هەسەدە”.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداوە، مەسرور بازرانی دەڵێت، “كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا سیاسیە، لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەرێم پشکی دادپەروەرانەی خۆی لە بودجە بەدەست نەهێنانەوە”.

ئەوەشی خستەڕو، ئامادەبونی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان ڕاست نیە و هیچ پێكەیەكی ئیسرائیل لە هەرێم نیە، ئەوەی لە هەرێم هەیە تەنها هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە و میوانداریان لەوانكردوە.

ناوبراو خواستی خۆی بۆ بینینی زیاتری کۆمپانیاکانی سعودیە لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاشکراشیکرد کە تا ئێستا ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نەبوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *