به‌په‌له

هێزێكی نوێی هاوپەیمانان گەیشتە رۆژئاوای كوردستان

شاندێكی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ سەركردە سەربازییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە كۆبووەوە.

سەرچاوەیەكی سەربازی نزیك لە شەڕڤانانی هەسەدە بەئاژانسی نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی كێڵگە نەوتی عومەر بەرەو و گوند و شارۆچكەكانی درەنج و غەڕانیج و هەجیین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور رویشتن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەركردەكانی هێزەكە لە بارەگایەكی سەربازی لە هەجین لەگەڵ سەركردەكانی هێزەكانی “هەسەدە” كۆبوونەتەوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئامانجی كۆبوونەوەكە زیادكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا بووە، بەتایبەتی كە ئەندامانی هێزەكە بەم دواییانە گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی سوریا و “هێزە نوێیەكەی هاوپەیمانان دەیانویست زیاتر شارەزای ناوچەكە بن، و بەڵێنیان دا بەردەوام بن لە شەڕی داعش”.

🔹 ئەوە لەكاتێكدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەمریكا لە رێگای ئاسمانی و زەمینییەوە هێزی زیاتری رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *