هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سوریا چونە ناوشاری عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان کە پێشتر لەدەست هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سەر بەتورکیادا بوو.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ئاشكراكراون، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سوریا چونەته ناوشاری عەفرین لهڕۆژئاواى كوردستان بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەوشارە لەهێزەکانی سوپای نیشتمانی سهر بهتوركیا.
سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی ئاسایش گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا کە لە 60 ئۆتۆمبێل پێکهاتبون، لەکاتژمێر نزیك 12ى نیوهڕۆى ئهمڕۆ گەیشتونهته ناوشاری عەفرین.
سەرچاوەکان دەڵێن، هاتنی هێزەکانی ئاسایش هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ ڕادەستکردنەوەی عەفرین لەدەستی سوپای نیشتیمانی کە سەر بەتورکیان، ئەمەش ڕەنگە بونیادتنانەوەی هەیکەلیەتی سەربازی بێت، هەروەها چارەکردنی کێشەی هەندێک لەگروپە چەکدارەکانو ڕێکخستنەوەی ئیدارەی نوێیە لەگەڵ پێشکەوتنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، خەڵکی عەفرین خۆشحاڵی خۆیان بەبونی ئاسایشی گشتیی سوریا لەناوچەکەدا دەربڕیوە، هەروەها بەهەنگاوێکی گرنگى دەزانن بۆ جێبەجێکردنی سیستەمێکی هەمەلایەنەی دامەزراوەییو یاسایی.
پێشتر هەر گوندێکی عەفرین لەژێر کۆنترۆڵی گروپێكى چەکداری جیاوازدا بوو، ئەمەش ببوە هۆی نەبونی هەماهەنگیو ڕێکخستنی یاسایی، لەماوەكانى ڕابردودا، ئیدارەکانی تەندروستی، پەروەردەو چەندانی دیکە سەردانی عەفرینیان کرد، ئەمڕۆش بەشی پۆلیس بەفەرمی ڕادەستی پۆلیسی ئاسایشی گشتیی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا کرا، ئەمەش هەنگاوێکە بەرەو بونیادنانی دامەزراوەی یاسایی.
قەندیل پرێس