به‌په‌له

وەزیرى ناوخۆى تورکیا: لە ئاگرکەوتنەوەى هۆتێلەکەى کارتاڵکایا 66 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێکی 12 نهۆمیی ناوچەی گەشتیاریی کارتاڵکایا تایبەت بە یارییەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر، 66 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون. سێ وەزیری تورکیاش سەردانی ناوچەکەیان کرد و دادگاش رووماڵکردنی رووداوەکانی پەیوەست بە ئاگرەکەی قەدەغەکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە دەوروبەری کاتژمێر 03:30ـی بەرەبەیان لە نهۆمی چێشتخانەی یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوچە گەشتیارییەکە بە هۆکارێکی نەزانراو کەوتووەتەوە و بە ماوەیەکی کەم تەواوی هۆتێلەکەی گرتووەتەوە.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیاش بڵاویکردەوە، کاتژمێر 03:27 خولەک هەواڵی کەوتنەوەی ئاگرەکە گەیشتووەتە تیمەکانی وەزارەتەکەیان. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا 66 کەس گیانیان لەدەستداوە و 51 کەسی دیکەش برینداربوون.

لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و هەریەک لە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ، کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستی و مەهمەت نوری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتیاریی تورکیا بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی بریندارەکان و رووداوەکە بە گشتی، گەیشتنە ناوچەکە.

‏پەیوەست بە رووماڵی رووداوەکەش، دادگای بۆڵو لە کاتژمێر 14:00دا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بڵاوکردنەوەی ەواڵ و رووماڵی قەدەغەکرد.

هاوکات ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە، رایگەیاند رووداوەکە کارەساتئامێزە و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیاد دەکات.

بۆڵو دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای تورکیا و 260 کیلۆمەتر لە ئیستانبوڵەوە دوورە. ئەو ناوچەیەشی هۆتێلەکە تیایدا گڕی گرتووە، یەکێکە لە ناوەندە گەشتیارییە ناسراوەکانی تورکیا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قائانی داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق و ڕادەستکردنەوەی ڕێبەرانیان دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران، فشارەکانی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی نەیاری تاران کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *