هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقڕخان گوتی: “لەگەڵ پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالانداین. بۆ ئەمەش ئەرکێکی زۆر دەکەوێتە سەر هەمووان. کاتی ئەوەیە پێکەوە ئاشتی بونیادبنێین.”
هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقڕخان لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی پارتەکەییدا پێشهات و ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند.
لە دەستپێکی قسەکانیدا باقڕخان ناڕەزایەتی پارتەکەی لە دژی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئەکدەنیز، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئەکدەنیز و دەستبەرسەرداگرتنی شارەوانییەکەیەدا نیشاندا و وتی: “سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانی ئەکدەنیزدا نەک بە تەنها لە دژی کوردانە، بەڵکو هاوکات لە دژی ئیرادەی بەڕێوەبردنی هاوبەشە.”
لە بەردەوامییدا باقڕخان سەرنجی خستەسەر ئەو پڕۆسەیەیی لە ئێستادا لە ئارادایە و گوتی: “ڕێگەمان دیموکراسییە. کەس ناتوانێت لە پێشمان بوەستێتەوە. بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی عەقڵی دەوڵەتییدا لە دەوری عەقڵی دیموکراتیک بوون گردبێتەوە و تێکۆشانمان لە پێناوەدا گەورەتر بکەین.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا باقڕخان سەرنجی خستەسەر پەیامەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژەی بەوەدا بە هەموو جۆرێک لەگەڵ پەیام و پڕۆسەکەدان بۆ بونیادنانی ئاشتی و وتی: “تا ئێستا ڕوانگەی بەڕێز باخچەلی و پارتە ئۆپۆسیۆنەکان، وە وەڵام و نیازەکانیان باشە. لەم بابەتەدا لەنێو کۆمەڵگەدا هابەشبوونێکی بەرفراوان پێکهات. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی تورکیادا پارتەکان بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەدەن بە لایەکەوە و پشتگیرییەکی گەورە دەدەنە چارەسەری دیموکراتیکی. بەڕاستی ئەمە گرنگە.”
لە کۆتاییدا باقڕخان گوتی: “بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە هەردوو پەیامەکەییدا باسی لەوەکرد هێزی بونیاندنانی ئاشتی هەیە. ئیدی کاتی ئەوەیە دەسەڵاتداری هەنگاوی کردەی بنێت و دەبێت ئەوەش بکات.”
قەندیل پرێس