ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆمارى توركیا لهبارهى عهبدوڵڵا ئۆجهلانهوه پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایدهگهیهنێت، “عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەدورگەی ئیمراڵی دەمێنێتەوەو سزاکەی بۆ بەندکردنی ماڵەوە ناگۆڕدرێت”.
عەبدولقادر سەلڤی ڕۆژنامەوانی نزیک لەحکومەتو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناوهڕۆكى کۆبونەوەیهكى ئەنجومەنی سەرکردایەتیو پەرلەمانتارانی پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) ئاشكراكردوه.
وتوشیهتى:”پرسیاری دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلانو ئەگەری ئازادکردن یانیش گۆڕینی سزای بەندکردنی بۆ بەندکردنی ماڵەوە؛ لەئەردۆغان کراوە، ئەردۆغان لەوەڵامی پرسیارەکەدا وتی: دۆخێکی لەو جۆرە لەئارادانییەو خۆیشی (ئۆجەلان) نایەوێت لەبەندیخانە بێتە دەرەوە”.
بەوتەی سەلڤی، “ئەردۆغان لەکۆبونەوەکەدا داوای لەوەزیری دادی تورکیا کردوە دۆخی ئۆجەلان بۆ خەڵک ڕونبکرێتەوە”.
چاوەڕێدەکرێت لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەى فراکسیۆنی ئاکپارتی، ئەردۆغان لەگوتارێکدا ژمارەیەک پەیامی گرنگ لەبارەی قۆناغی نوێی ئاشتیی لەتورکیاو باکوری کوردستان ڕابگەیەنێت.
قەندیل پرێس