ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی به سندوقی داخراو و دیواری به‌ردین و تانكی سووته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته ڕیفی حه‌سه‌كه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له هەرێمی کوردستانەوە گه‌یشتە ناو خاكی سووریا و سندووقی داخراو و دیواری به‌ردین و تانكی سووته‌مه‌نی و كه‌ره‌ڤانه‌ی سه‌ربازییان به‌ره‌و هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌ل به‌یده‌ر و قه‌سره‌ك له ڕیفی حه‌سه‌كه گواستووه‌ته‌وه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌ش كرد، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی شه‌وی ڕابردوو، هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له شارۆچكه‌ی شه‌دادییه له باشووری حه‌سه‌كه نیشتووه‌ته و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی و لۆجیستی دابه‌زاندووه.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمەریکا گەیشتنە کۆبانی و بەوتەی بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان بنکەیەکی سەربازیان لە کۆبانی داناوە.
قەندیل پرێس