بەرپرسێک لە ئیدارەى ترەمپ: پێویستە گرەنتی پاراستنی کورد لە سووریا بکەین

مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داواى پاراستنى کورد لە سووریا دەکات و هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەى مەترسییەکانى داعش دەدات.

مۆرگان ئۆرتاگوس لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەکو جێگری نوێنەری سەرۆک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا، بەر لە دیاریکردنەکەى مۆرگان گوتى، “گرنگترین شت کە بیکەین ئەوەیە لەرێگەی سەرۆک ترەمپەوە ئاشتی و سەقامگیری بگەیەنینە ناوچەیەکی پڕکێشە”.

ئاماژەى بەوەشکرد، “پێویستە سەرکردەکانمان گرەنتی ئەوە بدەن کە کورد پارێزراو دەبێت و رێگری بکەن لەوەی تیرۆریستان ئەم پشێویە بە دەرفەت بزانن و لە گرتووخانەکان هەڵبێن”.

ئۆرتاگوس رایگەیاندووە، گەورەترین هەڕەشە لە سووریا بریتییە لەوەی ئەو بۆشاییەی دروستبووە بە زیندووبوونەوەی داعش پڕبکرێتەوە.

مۆرگان ئۆرتاگوس، لە ئیدارەی باراک ئۆبامادا کاریکردووە و لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە، یەکێکە لەو دیپلۆماتکارانەی لەسەر رێککەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدا کاریکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

حزبەکانی رۆژهەڵات وەڵامی ترەمپ دەدەنەوەو دەڵێن: چەکمان وەرنەگرتوە

حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی وەگرتنی چەک لەئەمریکا رەتدەکەنەوەو دەڵێن،” هیچ جۆرە چەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *