ئەمریکا هێزێکی زۆر ڕەوانەی عێراق و سوریا دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، چەند هۆکارێک لە پشت ئەو جموجۆڵەی بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراقەوە هەیە کە ماوەیەکە زیادیکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، “جوڵەی فڕۆکە بارهەڵگرە گەورەکان لە عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق لە دوای 8ی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە بە خێرایی زیاتربووە و لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتە لوتکە و ڕۆژانە هەندێکیان لە بنکەکانی ئەمریکاوە لە کەنداوی عەرەبی و هەندێکی تریش لە ئەوروپاوە سەرباز و کەرەستە و تەقەمەنی دەگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عەین ئەسەد گۆڕاوە بۆ گەورەترین بنکەی کۆکەرەوەی هێزی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لەوێشەوە بۆ سوریا بەتایبەت حەسەکە ، ئەمەش لەکاتێکدایە واشنتۆن گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ دامەزراندنی سێ بنکەی نوێ لە دیمەشق و دەرعا و قونەیترە.

هێمای بۆ ئەوەش کرد کە “4 فڕۆکەی بارهەڵگری قەبارە مامناوەند لە ماوەی 3 ڕۆژی ڕابردوودا سەرباز و کەلوپەلیان لە عەین ئەسەدەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەمریکی لە حەسەکە، ئەوەش دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە دەبێتە سەرەتای ئامادەبوونێکی بەهێزتر.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە کاروانێکی گەورەی سەربازی لە عەین ئەسەدەوە بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا گواسترایەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، “کاروانێکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە عەین ئەسەدەوە لە ڕۆژئاوای ئەنبارەوە بەرەو بنکە ئەمریکییەکان کە دەکەونە حەسەکە ڕۆیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزێکی دیکە لەحەریرەوە چوون لە هەولێر لەڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلوەلیدەوە بەرەو حەسەکە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *