به‌په‌له

ئۆجالان داوای کردووە ئەم کەسایەتییەی کورد ببێت بە ئەندامی شاندی دانوستانی پرۆسەی ئاشتی

ئەندامێکی شاندی دەمپارتی لەبارەی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجالان سێ کاتژمێری خایاندووە و دەشڵێت: داوای لێکردین ئەحمەد تورک لەگەڵ خۆمان ببەین و هەر سێکەمان لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانمان ئەنجام بدەین.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی دەمپارتی کە ڕۆژی 28ی مانگ، بە یاوەری سری سورەیا ئۆندەر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دورگەی ئیمراڵی کۆبونەوە، بەشێک لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی خستەڕوو.

پەروین بوڵدن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا وتی: دوای 10 ساڵ ئەمە یەکەم دیداری ڕاستەوخۆبوو لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامی بدەین و کۆبونەوەکە لە 10ی بەیانی دەستیپێکرد و لە 1ی دوای نیوەڕۆ کۆتایهات.

ئۆجالان زۆر ورەی بەرز و بە جۆشبوو، بەجۆش و ورەی گەورەوە لە چاوەڕوانی کۆبونەوەکەدا بوو، پێشتر زانیاری لەسەر کۆبونەوەکە هەبوو، ڕاستەوخۆ کۆبونەوە دەستیپێکرد و هەڵسەنگاندنی گشتی کرد.

عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە و داویشیکر،د هەموولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن

هەروەها بە من و سری سورەیا ئۆندەر وت: کە ئێوە(پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر) دەتوانن ئەحمەد تورک لەگەڵ خۆتان ببەن و هەر سێکەتان لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانتان ئەنجام بدەن.

بوڵدان دەشڵێت: عەبدوڵا ئۆجالان وتی: لە کۆبونەوەتان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و مەهەپە گفتوگۆکانی ئەم کۆبونەوەیەی(کۆبونەوەی عەبدوڵا ئۆجالان و پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئۆندەر) و بۆچونی من لەسەر ئەم قۆناغە و چاوەڕوانییەکانم بگەیەنن بە ئەوان.

پەروین بوڵدان وتیشی: لەدوای سەری ساڵەوە داوای کۆبونەوە لە سەرجەم پارتە سیاسییەکان دەکەین و بڕیاریشە جارێکی تر دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەین.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *