به‌په‌له

وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بلینکن، ئەنکەرە ڕێگە نادات هێزە کوردەکانی یەپەگە لە سوریادا بمێننەوه

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گفتوگۆی کرد، سەبارەت بە پێویستی کارکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی قۆناغی گواستنەوە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بلینکنی ڕایگەیاند، ئەنکەرە ڕێگە نادات هێزە کوردەکانی یەپەگە لە سوریادا بمێننەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بلینکن جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە پرۆسەیەکی سیاسی سوریا کردەوە کە “پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات و حکومەتێکی گشتگیر لە پێشینەی کارەکانیدایە.”
بلینکن و فیدان هەروەها تاوتوێی ڕێگریکردن لە تیرۆریان کرد کە ئاسایشی تورکیا و سوریا بخاتە مەترسییەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *