دوو سیناتۆری ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن

هەریەک لە  سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لیندسی گراهام لە کۆمارییەکان هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن ئەگەر ئاگربەست لەگەڵ کوردەکانی سووریا رانەگەیەنێت و پێشنیازی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبوڵنەکات.

لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سیناتۆر، کریس ڤان هۆڵین و لیندسی گراهام نووسیویانە، ئەم هەفتەیە پرۆژەیاسایەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا ئامادە دەکەن ئەگەر ئەنقەرە پێشنیازی ئاگربەستی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات رانەگەیەنێت و پێشنیازی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ئەو هێزە بۆ دروستکردنی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبوڵنەکات.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، تورکیا هەندێک سەرنجی ئاسایشی هەیە دەکرێت چارەسەربکرێن، بەڵام پێشهاتەکانی سووریا لەسەر دەستی ئەو گرووپانەی کە لەتورکیاوە نزیکن ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە و ئەمریکاش ناتوانێت دەستەوەستان بێت.

ئەو دوو سیناتۆرەی ئەمریکا دەشڵێن، هێرش و پەلاماری هێزەکانی نزیک لەتورکیا بۆسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و کوردەکان زیان بەو ئامانجەی ئەمریکا لەناوچەکە دەگەیەنێت کە لەناوبردنی تیرۆر و رێگرتنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

رۆژی دووشەممە، هێزی نیشتیمانیی سووریا کە گروپێکی ئیسلامی نزیک لە تورکیایە بەهێرشکردنە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاگربەستی پێشنیازکراوی ئەمریکایان پێشێلکرد کەبەهۆیەوە هێزە کوردییەکان لە منبج کشانەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

حزبەکانی رۆژهەڵات وەڵامی ترەمپ دەدەنەوەو دەڵێن: چەکمان وەرنەگرتوە

حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی وەگرتنی چەک لەئەمریکا رەتدەکەنەوەو دەڵێن،” هیچ جۆرە چەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *