به‌په‌له

مەزڵووم عەبدی: هێزەکانمان لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەوە

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، “ویستمان رێرەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە حەلەب و تەلرەفعەت بکەینەوە، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارەکانی پشتیوانکراو لەلایەن تورکیاوە ئەو رێرەوەیان بڕی و ئێستا کار بۆ بردنەدەرەوەی خەڵکەکەمان دەکەین لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچەیەکی سەلامەت.”

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، رووداوەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە شێوەیەکی خێرا و لەناکاو پەرەیانسەند.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانمان بەرەنگاری چەند هێرشێکی چڕ بوونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی رووخان و کشانەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەوڵماندا رێرەوێكی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە رۆژهەڵات، حەلەب و تەلرەفعەت بکەینەوە، تاوەکو خەڵکەکەمان لە گیانلەدەستدان بپارێزین.

مەزڵوم عەبدی دەڵێت، “هێرشی گرووپە چەکدارەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن تورکیاوە ئەو رێرەوەیان بڕی، هێزەکانی ئێمەش ئازایانە بەرگرییان لە خەڵکەکەمان کرد لە حەلەب، تەلرەفعەت و شەهبا.”

باسی لەوەشکردووە، کاردەکەن و لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیدان بۆ هێنانەدەرەوەی خەڵکەکەمان لە ناوچەکانی تەلرەفعەت و شەهبا و گواستنەوەیان بۆ ناوچەیەکی سەلامەت لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

بە گوتەی مەزڵوم عەبدی، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب هێشتا لە حاڵەتی بەرەنگاربوونەوە و بەرگریدان.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و پشت بە تۆڕێکی بەرفراوان لە پەیامنێران لە سەرانسەری سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەبەستێت، هۆشداری دەدات لەوەی هێزی بەناو “سوپای نیشتمانیی سووریا” 200 هەزار دانیشتووی کوردی باکووری حەلەبی گەمارۆداوە و دەڵێت، مەترسیی “کۆمەڵکوژیی گەورە” لە دژی کورد هەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *