به‌په‌له

۱۱ چه‌کداری سه‌ر به تورکیا لە هێرشی هەسەدە لە سەرێکانی کوژران

سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا دەڵێن، لە هێرشی هێزەکانی سووریایی دیموکراتیک (هەسەدە)ـدا بۆ سەر چه‌ته‌کانی سه‌ر به تورکیا لە ناوچەیەکی سەرێ کانیی رۆژئاوای کوردستان، ۱۱ چه‌کدار کوژراون.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، هێرشەکە لە ناوچەی ساڵحییە بووە لە نزیک گوندی عەریشەی سەرێ کانی کە دەکەوێتە نێو سنووری ئۆپەراسیۆنی بەناو “کانیی ئاشتی” لە باکووری رۆژئاوای حەسەکە.

رۆژی یەکشەممەش ۱۵ چەکداری لایەنگری تورکیا لە هێرشێکی هەسەدەدا لە دەوروبەری حەلەب کوژران.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *