کوژرانی جاشێكی سەر بە سوپای پاسداران لە پیرانشار

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەرمانان، ئیسلام کاک دەروێشی لە جاشەکان و ئەندامانی دێرینی سوپای پاسداران لە پیرانشار، بە هۆی  قورسیی برینەکانی لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارەدا گیانی لەدەست دا.

ڕێکخستنی «خۆری هیوا» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی و چەند وێنەیەک، بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپراسیۆنەی گرتووەتە ئەستۆ.

ئەم ڕێکخستنە بە بڵاوکردنەوەی چەندین وێنە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، ناوی ئەوی لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی گوندی کەوپەڕ داناوە و دروشمی «لبیک یا خامنه‌ای» لەسەر دەرگای ماڵی خۆی نووسیبوو.

ئەم ئەندامەی سوپا کە خەڵکی گوندی «کەوپەڕ» بوو، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەک فەرماندە لە شارەکانی مەریوان، بانه و پیرانشاردا چالاکیی هەبووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە حەسەکە شەرڤانێک شەهید کرا

دوای ئەوەی شەرڤانێکی لیوای حەسەکە، بەناوی سیپان حوزنی لەلایەن چەکدارانەوە ڕفێندرا، شەهید کرا، بەوەش نارەزایەتیبەرفراوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *