به‌په‌له

له‌ زیندانی كۆبانێ ٩ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ‌‌١٧ی دیكه‌ش برینداربوون

دوای گرژییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاره‌كه‌، ژمارەیەك لە خۆپێشاندەران خرانه‌ زیندانی كۆبانێ و له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌نێو زیندانه‌كه‌، ٩ كه‌س گیانیان له‌ دەست داوە و ١٧ی دیكه‌ش برینداربوون.

شەوی ڕابردوو لە كۆبانی لە دژی شەهیدكردنی (سیپان حوزنی)، ژمارەیەك لە خەڵك ڕژانە سەر شەقامەكان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا بڵاوە بە خۆپێشاندەران بکەن و کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان بهێنن، گرژی و پێکدادان لەنێوان لایەنە ئەمنییەکان و خەڵکی ناڕازیدا دروستبوو. بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکانەوە، قەدەخەی هاتوچۆ بۆ چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوە لە کۆبانێ ڕاگەیێندرا، هێزێکی گەورەی ئەمنی ڕەوانەی نێو شارەکە کرا و دەستکرا بە دەستگیرکردنی گەنجانی ناڕازی و خستنە نێو گرتووخانەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، دوای گرژییەكان لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە ٢٧ كەس دەستبەسەر كران، كە ١٠ لەوان  ئازاد كران و ١٧ كەسیشیان خرانە زیندانی كۆبانی.

ناڕەزایی لەنێو گرتووخانەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیان دەستیپێکرد، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بڕیاریاندا بەشێک لەو گەنجانەی لە خۆپێشاندانەکاندا دەستبەسەركراون، بەرەو گرتووخانەکانی شاری حەلەب بگوازنەوە.

دەستبەسەركراوان دژی ئەم بڕیارە وەستانەوە. لە ئەنجامی تێکچوونی دۆخی نێو زیندانەکە، دەگوترێ یەکێک لە دەستبەسەركراوان ئاگری لە دۆشەکەکەی بەردا. ئاگرەکە بە خێرایی بە نێو تەواوی باڵەخانەکەدا تەشەنەی سەند و بووەهۆی سووتانی بەشێکی زۆری بیناکە و گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە زیندانییەکان لەنێو دووکەڵ و ئاگردا.

پزیشكێكی نەخۆشخانەی كۆبانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگره‌كه‌وه‌، ٢٦ كەس لەنێو زیندانەكە بریندار بوون، لەو ژمارەیە ٩ كەس گیانیان لە دەست داوە و ١٧ی دیكەش بریندار بوون.

سەرەتای گرژییەکان دوای ئەوە هات کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو گەنجێک بە ناوی سیپان حزنی شەهید کرا و بەوهۆیەوە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵک لە کۆبانێ، قامشلۆ و زۆربەی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *