ماجد شەبەک: دۆسیەی چەک لە عێراق بە مەرجی دەرکردنی هێزە بیانییەکان و پاراستنی پێگەی هێزە نیشتمانییەکان یەکلا دەبێتەوە

قەندیل پرێس – وتووێژ

لە کاتێکدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی هەستیار و پڕ مەترسی هەنگاو دەنێت، پرسی سەروەریی دەوڵەت، کۆنتڕۆڵکردنی چەک، مەرجەکانی لایەنە چەکدارەکان سەبارەت بە داهاتووی هێزەکان و پێشمەرگە، و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان بووەتە جێگەی مشتومڕێکی قووڵ. دوای پەرەسەندنە ئەمنییەکانی دوایی و نزیکبوونەوەی مۆڵەتی کۆتاییی مانگی ئەیلول، پرسیارەکان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی، شێوازی بڕیاری سیاسی و داهاتووی ئەم هاوسەنگییە زیاتر بوونەتەوە.
ماجد شەبەک، ڕۆژنامەنووسێکی شیعە و شارەزای کاروباری گرووپە چەکدارەکان لە مووسڵ و عێراق، لەم وتووێژە تایبەتەدا لەگەڵ قەندیل پرێس، پەردە لەسەر چەندین دۆسیەی گرنگ و هەستیار هەڵدەداتەوە و شیکارییەکی ورد و هەمەلایەنە بۆ دۆخەکە دەخاتە ڕوو و وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.

قەندیل پرێس: چۆن دەخوێنیتەوە پێداگریی کتائیبی حزبوڵڵا لەسەر بەستنەوەی دۆسیەی ڕادەستکردنی چەک بە سەروەریی دەوڵەت و دانانی مەرجی “هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە” وەک یەکێک لە مەرجەکانی چوونە ناو هەر گفتوگۆیەکەوە؟ وە ئایا پێت وایە ئەم داواکارییە کۆسپێکی ڕاستەقینەیە لە بەردەم هەوڵەکانی حکوومەتی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی بۆ سەپاندنی سەروەریی یاسا پێش مۆڵەتی 30ی ئەیلول؟

ماجد شەبەک: پاش ئەو رووداوە دواییانەی کە بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێپەڕین لە ماوەی مانگەکانی رابردوو و ئێستادا، وەک شەڕی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، عێراق پێکهاتووە لە پێگەیەکی ستراتیژیی گرنگ، بەتایبەتی لە تەنیشت کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. دوای پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی، بڕیارێکی حکوومی هەیە بە کۆکبوون لەسەر چەککردن و خستنەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە. پێکهێنانی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2014دا لەسەر فەتوای مەرجەعییەتی باڵا لە نەجەفی ئەشرەف، بەتایبەتی ئایەتوولڵا العوزما عەلی حوسەینی سیستانی بوو، و هۆزە عێراقییەکان لە نەینەواوە تا بەسرە تێکەڵ بوون لە شەڕی دژی داعشدا. کتائیبی حزبوڵڵای عێراق بەشێکە لە سیستەمی حەشدی شەعبی، لیوای لە حەشدی شەعبیدا هەیە و سەرکردایەتیی هەیە، وە ڕۆڵی هەوەوە لە ئازادکردنی سەلاحەدین، ئەنبار و بەشێکی گەورەی دیالە. لێدوانەکانی سەرکردەکانی کتائیبی حزبوڵڵا دەربارەی رادەستنەکردنی چەکەکانیان سێ مەرجی هەیە: یەکەم، دەرچونی هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی؛ دووەم، بابەتی پەیوەندیدار بە هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمدا؛ و سێیەم، بابەتی دەرچوونی هێزە تورکییەکان یان هێزە بیانییەکان بە گشتی. کتائیبی حزبوڵڵا کە ئەمە مەرجی سەرەکییان بوو، ئێستا بەشدارن لە حکوومەتی عێراقیدا و کتلەیەکیان هەەیە بە ناوی «ئیشراقی قانوونی»، بەڵام بە پێی زانیارییەکانمان دەنگیان نەدا بە کابینەی سەرۆکوەزیرانی نوێ (عەلی زەیدی). سەبارەت بە پێشمەرگە، ئەوە پەیوەندیی بە دەستوور و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە؛ پێشمەرگە لە نەوەدەکان یان هەشتاکانەوە دامەزراوە و بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراقی، و لەناو ئەم ڕێککەوتنەدا نییە کە ئێستا دەکرێت وەک چەکدارکردنی حەشدی شەعبی. ئەوان ئامادەن چەک بخەنە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە بەپێی مەرجەکانی خۆیان، و هیچ گروپێک بە چاوی خۆمان نابینین کە کۆنتڕۆڵ دروست بکات یان خاڵی پشکنینی تایبەتی هەبێت لەسەر زەوی.

قەندیل پرێس: دابەشبوونێکی ڕوون لە نێوان فەسائیلە چەکدارەکاندا دەرکەوت؛ کاتێک فەسائیلەکانی وەکو “سرايا السلام”، “عەسائیبی ئەهلولحەق”، و “کتائیبی ئیمام عەلی” ڕایگەیاند کە وەڵامی هەوڵەکانی ڕادەستکردنی چەک دەدەنەوە و دەچنە ژێر چەتری دەوڵەتەوە، لە کاتێکدا فەسائیلی تر وەکو حزبوڵڵا و نوجەبا ڕەتیان کردەوە. تا چەند ئەم دابەشبوونە نیشانەی لاوازی یان هێزە لە هەڵوێستی حکوومەتدا؟

ماجد شەبەک: بە باوەڕی ئێمە وەک چاودێرانی کاروباری ئەمنی و راگەیاندنکاران، هیچ لێکترازاوێک یان پەرتەوازەییەک لە ناو فەسائیلەکاندا نییە. سرايا السلام کە لەلایەن سەید موقتەدا سەدرەوە سەرکردایەتی دەکرێت، لە فەسائیلەکانی بەرگری نییە، بەڵکو هێزێکی تایبەتە و پەیڕەوو شوێنکەوتووانی ڕەوتەکەی لە باشووری عێراق پەیڕەویی دەکەن، هیچ پەیوەندییەکیان بە فەسائیلە عێراقییەکان و حەشدی شەعبییەوە نییە و لە شاری سامڕا کشاونەتەوە و لەوێ جێگیر بوون لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا. سەبارەت بە عەسائیبی ئەهلولحەق، ئەوان لەگەڵ دەوڵەتدا بەشدارییان هەیە، وەزارەت، پەرلەمانتار، پارێزگار، ڕاوێژکار و بریکاری وەزارەتیان هەیە لەناو پێکهاتەی دەوڵەتی عێراقیدا لە ساڵی 2018ـەوە تا ئێستا. هەروەها کتائیبی ئیمام عەلی کتلەیەکی پەرلەمانییان هەیە و لەگەڵیاندا هاوپەیمانن کە دەگاتە 16 پەرلەمانتار و ئارەزوویان هەیە بەشدارییەکی کارا لە حکوومەتدا بکەن لە ڕێگەی کتلەی خزمەتگوزاری پەرلەمانییەوە.
هیچ لێکترازاوێک لە نێوانیاندا نییە، تەنها عەسائیبی ئەهلولحەق بەشداری لە حکوومەتدا دەکەن و کتائیبی ئیمام عەلیش کتلەی پەرلەمانییان هەیە بە سەرکردایەتیی شبل زەیدی.

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتگەلێکمان بینی لەسەر سەردانێکی نهێنیی ئیسماعیل قاآنی بۆ بەغداد، کە هاوکات بوو لەگەڵ هەڵکشانی وتار و لێدوانی سیاسی و بارکردنی دۆسیەی پێشمەرگە بە بژاردەی قورس. چۆن چاودێریی کاریگەریی دەوەتەنییە هەرێمییەکان (ئێرانی و ئەمریکایی) دەکەیت لەسەر توانا و دەسەڵاتی سەرۆکوەزیران بۆ گرتنەبەری بڕیارێکی نیشتمانیی سەربەخۆ و یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە؟

ماجد شەبەک: وەک چۆن دەزانن و هەموو کەسێک دەزانێت، گشت سەردانەکانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی، ئیسماعیل قاآنی، بێگومان هیچ زانیارییەکی فەرمی یان وردی لە ڕووی سیاسی، ئەمنی، سەربازی و ڕاگەیاندنەوە لەبەردەستدا نییە. ئیسماعیل قاآنی پشتیوانیی حکوومەتی عێراقی کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردن و هێشتنەوەی چەک بە دەستی دەوڵەتدا، بەڵام بە مەرج و مەرجەکانی خۆی، هەرچەندە ئێمە هیچ زانیاری و ئاگادارییەکی وردمان نییە لەسەر ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق یان گرووپە چەکدارەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان هەمیشە هەڵوێستیان لە پاڵ حکوومەتی عێراقی و دەزگاکانی دەوڵەتدا بووە، بەتایبەتی لە دۆسیەی حەشدی شەعبی و کاروباری دیکەدا.

قەندیل پرێس: وەک کەسێک کە لە مووسڵ و عێراقەوە چاودێریی دۆخی مەیدانی و سیاسی دەکەیت، چۆن هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوە حکوومییەکانی دوایی دەکەیت سەبارەت بە پێکهێنانی لێژنەی بەدواداچوون بۆ ناوچە هەستیارەکانی وەکو “جرف الصخر”؟ و ئایا دەوڵەت خاوەنی ئەو ئامرازە مەیدانییانەیە کە بتوانێت کۆنتڕۆڵی خۆی لەوێ بسەپێنێت بە بێ ئەوەی بکەوێتە ناو ململانێیەکی چەکداریی وێرانکەرەوە؟

ماجد شەبەک: ئەمڕۆ پارێزگای نەینەوا لە پێگە و موقعێکی گرنگدا جێگیر بووە، بەتایبەتی لە ناوچە هاوسنوورەکان لەگەڵ هەرێم، و لە ڕووی ئەمنییەوە سەقامگیرە بە ڕێژەی سەد لە سەد دوای ئەوەی لەلایەن هێزە جیاوازەکانی عێراقەوە لە سوپا، حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی و دژەتیرۆر ئازاد کرا، هەروەها هێزەکانی پێشمەرگەش ڕۆڵیان هەبووە لەو ناوچە جێناکۆکانەی مادەی 140 لە مەخموورەوە تا شنگال. مومکین نییە بەستنەوەی نێوان نەینەوا و ناوچەی جرف الصخر؛ چونکە جرف الصخر ناوچەیەکی هەستیار بوو لە ڕووی جوگرافی، سیاسی و دینەوە کە چەند پارێزگایەک (نجف، کربلا، بابل و بەشی باشووری بەغدا) دەبەستێتەوە بەیەکەوە و ناوچەی چالاکبوونی تیرۆر بوو لە ڕابردوودا کە هێزە عێراقییەکان زیاتر لە حەوت سەد تا هەشت سەد شەهیدیان لە پێناودا بەخشیوە. ئێستا سەد لە سەدی خێزانەکان گەڕاونەتەوە شوێنە ڕەسەنەکانی خۆیان، و زەوییەکە لەلایەن هێزە هاوبەشەکانی عێراقییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، هەرچەندە بەهۆی سروشتە سەختەکەی کە دارستان و باخچەی تێدایە، هێشتا پێویستی بە ئاوەدانکردنەوە و پشتگیریکردن هەیە.

قەندیل پرێس: لە بەردەم مۆڵەتی 30ی ئەیلولدا کە هەر چالاکێکی چەکداری لە دەرەوەی دەوڵەت بە “تیرۆر” هەژمار دەکات، ئایا پێشبینی دەکەیت ئەم قەیرانە بەرەو پێکدادانی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە نێوان دەوڵەت و فەسائیلە رەتکەرەوەکاندا بچێت، یان ڕێککەوتنە سیاسییەکان لە ساتە وەختەکانی کۆتاییدا خۆیان دەسەپێنن بۆ ڕزگارکردنی حکوومەتی زەیدی؟

ماجد شەبەک: ئەگەر هەبێت هێزەکان لە دەرەوەی سنووری دەوڵەت، بێگومان ئەمە دبێتە دەرەوەی سنووری حکوومەتی عێراقی، بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی کە مۆرکراوە لەنێوان سەرکردەکانی ئیدارە و حکوومەتی عێراقی، چونکە ئەمڕۆ هەمووان ڕێککەوتوون لەسەر خستنەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە (حصر سلاح بە دەستی دەوڵەت). حەوت سەرکردە کە کتلەی سیاسی گەورەیان هەیە لە مەجلیسی نوێنەرانی عێراقدا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی تەنسيقیدا، پشتیوانییان کرد بۆ حصر سلاح بە دەستی دەوڵەت، بە مەرجەکانی خۆیان وەک دەرچوونی هێزە داگیرکەرەکان لە زاخۆوە تا فاو و بصڕە (چ ئەمریکی، فەرەنسی، تورکی یان هێزەکانی تریش). اما المقاومة المسلحة، ئەوە ناکرێت، چونکە هەموو فەسائیلە عێراقییەکان کە حەشدی شەعبییان هەیە، بەشدارییان هەیە لە دروستکردنی بڕیار لە دەستەی حەشدی شەعبیدا و بەشدار دەبن لە حکوومەتی عێراقیدا. هەموو ئەوانەی کە پەرلەمانتاریان هەیە لەناو مەجلیسی نوێنەرانی عێراقدا لە چوارچێوەی کتلەی ئیتاری تەنسيقی شیعیدا، ئەگەر بەشداری بکەن لە حکوومەتدا، پشتیوانی حصر سلاح دەکەن بە دەستی دەوڵەت. هیچ هێزێک نییە لە دەرەوەی سنووری حکوومەت، و گشت سیترات و مقرراتی ئەمنی و سەربازی لە عێراق ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانن، و سەبارەت بە حەشدی شەعبیش لە ژێر فەرمانی فەرماندەکانی حەشدی شەعبیدایە لە سەرجەم پارێزگاکانی وەک نەینەوا، کەركوك، سەلاحەدین، ئەنبار، دیالە، و ئەلوەکان پابەندن بە بڕیارەکانی سەرکردایەتی و سەرکردایەتیش پابەندە بە بڕیارەکانی سەرۆکایەتی دەستەی حەشدی شەعبیەوە، و هیچ چەکێک لێکترازاو نییە بەو شێوەیەیکە ئەمریکییەکان و کەسایەتییە عەرەبە سوننەکان بانگەشەی بۆ دەکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دارا ناتق: چارەنووسی کورد نابێت بەستراوەی هیچ کۆنگرە و پلاتفۆرمێکی ئێرانی بێت

وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ “دارا ناتق”، شرۆڤەکاریی سیاسی لەبارەی دوایین دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. قەندیل …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *