فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی فۆتۆیی IPA لە ئەمریکا، خەڵاتی سێیەمی کێبڕکێکە و سێ خەڵاتی ڕێزلێنانی بە دەستهێنا.
شێرکۆ مام ئاغا خەڵكی بۆكان و فۆتۆگرافەر توانیویەتی لە کێبڕکێ نێودەوڵەتیی IPAی ٢٠٢٦ بۆ فۆتۆگرافەری لە ئەمریکا، پلەی سێیەمی جیهانی و سێ خەڵاتی ڕێزلێنان بە دەست بهێنێت.
شێرکۆ مام ئاغا لەبەر فۆتۆی تایبەت بە ڕێوڕەسمی دەفژەنی خەڵکی گوندی پاڵنگان توانی پلەی سێیەمی جیهانی لە بەشی “ڕووداوەکان، نەریتەکان و ڕۆشنبیرییەکان” بەدەست بهێنێت؛ هەروەها ڕێزلێنانێکی لە بەرهەمی دووکەڵی مێژوویی لە پۆرترێتی بێدەنگیدا بە دەستهێناوە.
چوارەم بەرهەمی فۆتۆگرافەر شێرکۆ مام ئاغا بۆ بەدەستهێنانی ڕێزلێنانی دووەم بە ناونیشانی دۆستانی سروشت بووە، کە پەیوەستە بە نیشاندانی پەیوەندییەکانی مرۆڤ بە سروشتنەوە.
کێبڕکێی نێودەوڵەتیی IPA یەکێکە لە چالاکییە بەناوبانگەکانی بواری وێنەگرتن لە ئاستی جیهاندا کە بەرهەمی وێنەگرانی وڵاتانی جیاواز لە بەشە جیاوازەکاندا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
قەندیل پرێس