کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا ١٠ مەرجی بۆ چەکدانان راگەیاند و یەکێک لەو مەرجانەی ئەوەیە کە سوپای عێراق سنورەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتە دەست، جگە لەوەش داوا دەکەن سەربازانی تورکیا لە ناوەند وەدەربنرێن.
كه‌تیبه‌كانی سەید ئەلشوهەدای موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا مەرجەکانی خۆی کە ژمارەی 10 مه‌رجە راگه‌یاند و دەڵێت “پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ‘رێكخستنی چه‌ك’ە و به‌م مه‌رجانه ئاماده‌ین بۆ ئه‌م هه‌نگاوه:
ـ كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، به خاك و ئاسمان و ئاو و ئاسمانه‌وه.
ـ په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی و زامنكردنی مافی “جه‌نگاوه‌ر”ه‌كان له شه‌هید و بریندار.
ـ هێزه ئه‌منییه فیدراڵییه‌كان سه‌روه‌ریی ته‌واوی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو بستێك له خاكی عێراق بسه‌پێنن له‌وپه‌ڕی باكوره‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی باشور.
ـ سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی به‌رگریی ئاسمانی به سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو كه ته‌نیا به بڕیاری عێراقی كاربكات.
ـ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كانی په,كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی و كۆتایهێنان به به‌هانه‌ی توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر خاكی عێراق.
ـ كردنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا له خاكی عێراق.
ـ سوپای عێراق سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌ده‌ست و ئه‌مه بكرێت به ئه‌ركی تاقانه‌ی سوپای عێراق.
ـ كردنه ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له باكوری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێت به خاڵی هێرش بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
ـ بڕیاری دارایی و ئابووری عێراق له هه‌ژموونی ئه‌مریكا رزگار بكرێت.
ـ بڕیاری سیاسی عێراق له ئه‌مریكا رزگاربكرێت و كۆتایی به ده‌ستوه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بهێنرێت.
قەندیل پرێس