هەپەگە ڕایگەیاند، لە سێ چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک، لە زاپ دوو داگیرکەر سزادراون، داگیرکەرێکش برینداربوو و دوو درۆنیش تێکشکێندران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هە,پە,گە، لەبارەى چالاکییەکانی گە,ر,یلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گە,ر,یلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هە,پە,گەدا هاتووە، گە,ر,یلاکانى یە,ژ,استار و هە,پە,گە لە ڕۆژانی ٦ تا ٨ـی تشرینی دووەم سێ چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەرى تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ئەنجامداوە.
هە,پە,گە ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەی گە,ر,یلادا دوو داگیرکەر سزادراون، داگیرکەرێکیش برینداربوو و دوو درۆنیش خراونەتە خوارەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ڕۆژانی ٦، ٧ و ٨ـی تشرینی دووەم تونێلەکانی گە,ر,یلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە زاپ چوار جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هە,پە,گە ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕۆژانی ٦ و ٧ـی ئەم مانگە دەوڵەتی داگیرکەرت تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بە گشتیی ١٦ بۆردوومانی هەرێمەکانی بەرخۆدانی خواکورک، گارە، زاپ، قەندیل و مەتینا کردووە، هەروەها ٣٥ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانی هەرێمەکانی زاپ و مەتینای کردووە.
قەندیل پرێس