به‌په‌له

ھێرشی ھاوبەشی هێزەکانی ئەمەریکا و سعوودیە بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و سعوودیە هێرشیان کردووەتە سەر پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق و واشنتن دەڵێت ئەم گرووپانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئەنجامداوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێرشەکان، تیرۆریستانی هاوپەیمانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیەوە ئاراستە کراون بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و ژێرخانی وزەی سعوودیە.

سێنتکۆم ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و سعوودیە چەندین کۆگای لۆجستیکی و چەکی گرووپەکانیان لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت ئەم هێرشانە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەن بۆ زیاتر لە ٣٠ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بە وتەی ئەو فەرماندەییە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا بە فەرمانی سوپای پاسداران ئەنجام دراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆمدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکانی ئەو گرووپانە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا سەرکەوتوو نەبوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا هەروەها ڕایگەیاند لە مانگی دوو تا مانگی چواری ٢٠٢٦، میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق زیاتر لە ٦٠٠ جار هەوڵیان داوە هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی ئەمەریکا بکەنە ئامانج.

هەروەها سێنتکۆم هۆشداریدا لەوەی کە سوپای پاسداران و بریکارەکانی دەبێت ئەو هێرشانە بوەستێنن، ئەگەرنا ڕووبەڕووی وەڵامی سەربازیی زیاتر لەلایەن ئەمەریکاوە دەبنەوە.

لە ئەنجامی بۆردومانەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکان، ژمارەی کوژراوانی حەشدی شەعبی تا ئێستا گەییشتووەتە ٢٠ کەس و ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پیلانێکی نوێی تورکیا لە حەسەکە شکستی خوارد؛ ئاسایش کودەتای عەرەبە هاوردەکان پووچەڵ دەکاتەوە

قەندیل پرێس- راپۆرتی بەدواداچوون ​دۆخی ئەمنی، سیاسی و خزمەتگوزاری لە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *