قەندیل پرێس
بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزیری دارایی و ئابوورییەوە، ماوەی سێ مانگە مووچەی هەردوو پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی ڕەوتی هەڵوێست، (عەلی حەمەساڵح) و (بەدەل بەرواری) ڕاگیراوە.
سەبارەت بە هۆکاری بڕینی مووچەکانیان، بەدەل بەرواری پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: “ڕاگرتنی مووچەکانمان بۆ ماوەی سێ مانگ، پەیوەندی بە پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە هەیە، بەهۆی ئەوەی ئێمە وەک هەڵوێستێکی سیاسی و یاسایی خۆمان لەو پڕۆژەیەدا تۆمار نەکردووە.”
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە نێوان پڕۆژەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێم و بانکە فیدراڵییەکانی عێراق (تەوتین)، بووەتە یەکێک لە بابەتە هەرە گەرمەکانی ناوەندی سیاسی و شەقامی کوردی.
قەندیل پرێس