قەندیل پرێس
لە پێشهاتێکی نوێدا کە نیشانەی قووڵبوونەوەی ململانێی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەرییە لە ئێران دادوەریی وڵاتەکە بڕیارێکی سەرۆک کۆمار مەسعوود پزیشکیانی بۆ گەڕاندەوەی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت هەڵوەشاندەوە.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بە فەرمی بڕیارەکەی پزیشکیانی بۆ لادانی سزاو سنووردارکردنەکانی سەر هێڵەکانی ئینتەرنێت پووچەڵکردەوە هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا دادوەریی ئێران کارەکانی ئەو دەستە سەرۆکایەتییەشی هەڵپەسارد کە لەلایەن پزیشکیانەوە ڕاسپێردرابوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری گەڕاندەوەی هێڵەکان بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژی دووشەممە لە میدیا فەرمییەکانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی ڕاستەوخۆی دەرکردبوو بۆ کەمکردنەوەی فلتەرینگ و کردنەوەی دەروازەکانی ئینتەرنێت بەڕووی هاووڵاتیاندا.
گەلی ئێران ماوەی 87 ڕۆژی ڕەبەقە بەدەست بڕینی بەردەوامی ئینتەرنێت و بلۆککردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەناڵێنن و لە سایەی ئەم گۆشەگیرییەدا تەنیا ژمارەیەکی کەم لە هاووڵاتیان دەتوانن بەهۆی کڕینی پرۆگرامەکانی شکاندنی هاک فلتەرینی زۆر پێشکەوتوو و گرانبەهاوە بە شێوەیەکی سنووردار دەستیان بە جیهانی دەرەوە ڕابگات.
چاودێران پێیان وایە ئەم کێشمەکێشە نوێیە نیشان دەدات کە چۆن ناوەندە ئەمنیی و دادوەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگرن لەبەردەم بەڵێنەکانی حکومەتە نوێیەکەی پزیشکیان بۆ چاکسازی و کەمکردنەوەی گوشارەکان لەسەر شەقامی ئێرانی.
قەندیل پرێس