به‌په‌له

کەمپی سوورداش لە سلێمانی بە چوار مووشەک بۆردوومانکرا

قەندیل پرێس

لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دوێشەو کەمپی سوورداش لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە برینداری لێکەوتەوە.

​ئەمجەد حوسێن پەناهی ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند کاژێر 10ی دوێشەو دووشەممە 18ی ئایاری 2026 بە چوار مووشەک هێرشکراوەتە سەر کەمپی سوورداش و سەبارەت بە زیانە گیانییەکانیش ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.

سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەیە بەڵام هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و کەمپی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوخۆی هەرێم نەوەستاون و بەپێی ئامارەکان تەنیا لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەوە هەرێمی کوردستان بە 68 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە.

لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ناوچەکەوە قەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەم شێوەیە بووە کە کەمپەکانی کۆمەڵە زیاتر لە 77 هێرشیان کراوەتەسەر و حیزبی دیموکراتیش بە 126 مووشەک و درۆن کەمپ و ناوەندە تەندروستییەکانیان کراوەتە ئامانج.

​بەپێی بەدواداچوونە ئامارییەکان لە 28ی شوباتی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان بە گشتی ڕووبەڕووی 735 هێرشی درۆنی و مووشەکی بووەتەوە کە بەشێکی بەرچاوی ئەو هێرشانە لە دوای قۆناغی ئاگربەستەوە ئەنجام دراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

حیزبە کوردیەکانی رۆژئاوا داوای پێکهێنانی مەرجەعێکی سیاسی کوردی دەکەن

قەندیل پرێس کۆمەڵێک لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و سووریا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا و گۆڕەپانی کوردی، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *