به‌په‌له

دەوڵەت باخچەلى: پێشنیاز دەکەم نازناوى هەماهەنگیکارى پڕۆسەى ئاشتى بدرێتە ئۆجەلان

سەرۆکى مەهەپە وردەکاریى نوێ لەبارەى داهاتووى پڕۆسەى ئاشتى و ڕۆڵى عەبدوڵڵا ئۆ,جەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەى پە,کە,کە ئاشکرا دەکات.

پێشنیازى نازناوێکى نوێ بۆ ئۆ,جەلان
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تورکگون ڕایگەیاند، بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پە,کە,کە و کۆتاییهێنان بە چەکداری، پێشنیاز دەکات نازناوی “هەماهەنگیکاری پڕۆسەی ئاشتی و کاری سیاسی” بدرێتە عەبدوڵڵا ئۆ,جەلان. باخچەلی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم نازناوە بەو مەرجەیە کە سزای زیندانییەکەی ئۆ,جەلان وەک خۆی بمێنێتەوە و گۆڕانکاری تێدا نەکرێت.

ڕۆڵى ئۆ,جەلان لە پڕۆسەى چەکداناندا
سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوە داوە، پێویستە دامەزرێنەری ڕێکخراوەکە خۆی سەرپەرشتیی پڕۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی پە,کە,کە بکات، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەستێوەردانی دەرەکی و دروستبوونی فرەدەنگی لە ناو ڕێکخراوەکەدا بکرێت. باخچەلی ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئۆ,جەلان بەم نازناوە نابێتە نوێنەری کورد یان بەرگریکار لە مافە نەتەوەییەکان، بەڵکو تەنیا وەک هەماهەنگیکارێک بۆ کۆتاییهێنان بە چەک کار دەکات.

قۆناغى بنبڕکردنى تیرۆر و دیموکراسى
بە گوتەى دەوڵەت باخچەلی، تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و پێویستە لە ڕێگەی میکانیزمێکی یاسایی و سیاسییەوە ئەم دەرفەتە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی و برایەتی لە وڵاتدا بقۆزرێتەوە. ناوبراو پێی وایە پڕۆسەکە لە ئێستادا لە قۆناغى بوون بە ڕاستیدایە و هەنگاوەکان بەرەو ئامانجەکە دەڕۆن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عێراق و ئیران: دۆسیه‌ی چالاكی حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێت

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی عێراق و ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا كۆبوه‌ته‌وه‌. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راوێژكاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *