قەندیل پرێس – راپۆرتی شیکاری
دواى ڕوداوەکەی بەرەبەیانی 22ـی ئابی 2025 لالەزارى سلێمانی که هێرشكرایهسهر ماڵى لاهورى شێخ جهنگى و دهستگیركرا، شەڕێکی توندى میدیایی لەنێوان دوو هێزە دەسەڵاتدارەکەی کوردستان (پارتى و یهكێتیى) سهریههڵداوه، چاودێرانیش پێیانوایه، ئهوهى ڕودهدات ئهگهرى ههیه هۆکارێک دەبێت بۆ پەرتەوازەییو دابەشکاری زیاتر.
چاودێرێكى دۆخهكهش بۆ قەندیل پرێس دهڵێت: “ئهوهى ئێستا لهنێوان ئهو دوو حزبه لهدواى هێرشهكهى سهر لالهزار ڕودهدات، مافی زانینی ڕاستی ڕوداوەکەو لێکەوتەکانی لە خەڵک دەسەنێتەوە”.
دواى ئەو هێرشه، كهسوكارى زۆرێك لهوانهى سهر بههێزى دوپشكى سهر به لاهورى شێخ جهنگى بون و ئێستا چارهنوسیان نادیاره، داواى ئاشكراكردنى چارهنوسیان دهكهن.
لهو ڕوهشهوه میدیاكانی نزیك له پارتی هەڵمەتێكیان ڕاگەیاندوه بۆ دۆزینەوەی چارهنوسى ئەوكەسانەی كە بەوتەی خۆیان، دهیانهوێت هاوكاریى خێزانهكان بكهن لهدۆزینهوهو دهستكهوتنى سهرهداوى چارهنوسى بێسهروشوێنهكان.
دواى ڕاگهیاندنى ئهو ههڵمهته، وێنهى چهند كهسێك لهمیدیاى نزیك لهپارتى بڵاوكراوهتهوه گوایه بێسهروشوێنن، بهڵام دواتر خودى ئهوكهسانه هاتونهتهدهنگو ڕهتیانكردوهتهوه هیچ پهیوهندییهكیان بهڕوداوهكانهوه ههبێت و جهختیانكردوهتهوه، “ئێمه كه وێنهكانمان وهك بێسهروشوێنبوهكانى لالهزار بڵاوبوهتهوه لهدهرهوهى وڵات دهژین”.
لهبهرامبهر ئهوهشدا، میدیاكانی یەكێتیی هێرشێكی توندیانكردوهتەسەر میدیاكانی نزیك له پارتی و بهخۆشكردنى ئاگرى شهڕ تۆمهتباریان دهكهن.
لە دۆخێکی ئاوا لە پێکهاتەی دەسەڵاتی هاوچەرخدا، چیتر شەڕ تەنیا ڕووداوێک نییە، بەڵکو بەرهەمی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکهاتەیی ئەوانەی دەسەڵاتدارن. کاتێک دوو سەرۆک یان سەرکردەی سیاسی، لە ڕێگەی بڕیارەکانی سەرەوە و لۆژیکی کێبڕکێی جیۆپۆلەتیکی، بڵێسەی شەڕ هەڵدەگیرسێنن، ئەوە نەتەوە و چینە نزمەکانن کە دەکێشرێنە بەرەکانی شەڕ و باجی ڕاستەقینەی خۆیان دەدەن.
ئەم دۆخە مەتافۆرێکی وردە بۆ سیستەمی ناڕەوای جیهانی و ناوچەیی، کە تیایدا نوخبە سیاسییەکان وەک دوو فیلێکی قورس بۆ چەسپاندنی دەسەڵات یان نیشاندانی دەسەڵات بەریەکدەکەون، بەڵام زەوی، واتە گەلی بێ بەرگری، لە ژێر پێیاندا چەقێنراوە. فیلەکان دوای کۆتایی هاتنی ململانێکان، بە ڕێککەوتن یان بەبێ ڕێککەوتن، هەڵدەستنەوە، بەڵام هیچ شتێک لە پەیکەری کۆمەڵایەتی و دەروونی و ئابووریی میللەت نامێنێتەوە.
ئەم خولە ڕەخنەیەکی ڕیشەیی لە سیاسەتی نوخبەگەرایی و نادیموکراسییە، کە هەمیشە قوربانییە ڕاستەقینەکانی خۆی لە چینە نزمەکانی کۆمەڵگادا دەبینێتەوە. لەم نێوەندەدا، میدیای فەرمی و پێکهاتە پڕوپاگەندەییەکان، بە ئاساییکردنەوەی ئەم توندوتیژییە، خەڵک دەکەنە تەنها بەکارهێنەری گێڕانەوەی فەرمی و نەک بریکاری ئاشتی.
یەكێتی و پارتی لە باشور دوو هێزی سیاسی و سەربازی، ئیداری، ڕێكخراوەیین كە قەڵەمڕەوەی دەسەڵاتیان دیاریكراوە لە پانتاییەكی دیاریكراوی زەویدا.
ئەم دوو هێزە لە جەلالی و مەلاییەوە تا ئێستا بە دەیان كێرفی بەرز و نزم، شەڕ و ئاشتی، ململانێ و دەست لە ملاندا تێپەڕیوون. مێژووییەك و ئەزمونێكی مارانگەستەیان لە پێكەوەیی و پێكدادان هەیە.
بە داخەوە میدیای نافەرمی و سۆسیالمیدیای سێبەر و هەندێ بالۆرەنووس، لە دنە و دانڕۆ كردن بەردەوامن، تەنانەت سینارێۆ و نواندنێكی بێتامانەشی تێكەوتووە.
سەركردە و سیاسییە بەرپرسەكان و ژیرمەندان، بە ڕێگای دیالۆگ و ئاشتی و تەبایی، بە شێنەیی چارە و دەرمانی ئەم دۆخە بیمارە بكەن، دوور لە كۆڵنج و كەج و كوڕی میدیاكان.
هەر لەم پێناوەدا مهكتهبى سیاسیى پارتى و یەکێتی و هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەنتەری میترۆ بەیاننامە و بانگەوازیان لەسەر شەری لالەزاری سلیمانیه بڵاو کردەوە کە به کورتی لەم ڕاپۆرتە ئاماژی پێ دەکرێت.
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا سەرەڕایی جهخت لهسهر سەروەریی یاساو پاراستنی ئارامیو سەقامگیریی شاری سلێمانی هاتوە، “هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستورییو بەرهەمی تێکۆشانو قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستانەو خاوەنی دامەزراوەی شەرعیو یاساییە، جەخت لەسەروەری یاساو پاراستنی ئارامییو سەقامگیریی شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتیو هەرێمەکەمان بەگشتیی دەکەینەوە و پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازییو کێشەکان بەڕێگهی دیالۆگو لێکتێگەیشتن بێت، هەر کارو کاردانەوەیەک کاریگەریى خراپی لەسەر سەقامگیرییو پێکەوەژیانو ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت بەباشی نازانین”.
هەر لەو پێناوەدا، مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیش بەیاننامەیەکی دژ بە میدیاکانی پارتی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “سێ رۆژە میدیای رەسمی و ناڕەسمیەكانی پارتی بە ئیعاز و پلانی سەروی خۆیان و بەدڵێكی رەشی پڕ لە قین پەلاماری شاری سلێمانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدەن، هەموو خەڵكی كوردستان ئەو راستیە دەزانن ئەم پەلامارەی ئێوە بۆ ئەوەیە شكستی خۆتان و هێزەکانتان و سوتانی هەمەر و جێهێشتنی چەک و ڕاکردنتان بەرامبەر خورشید هەرکی لە بیر خەڵک ببەنەوە و ناڕەزاییەكانی ئەو ناوچەیە داپۆشن”.
لە درێژەی ئەو دۆخەدا سەنتەری میترۆ بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ئێمە بەهۆی هەستیاری و مەترسی دۆخەکە لە بانگەوازێکدا داوامان لە هەموو قەوارە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی پارتی و یەكێتی و هەمووی ئەوانەی پەرۆشن بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان کرد؛ “میدیا نەكەنە سەكۆیەك بۆ گوتاری ڕق و كینە، ناوزڕاندن، هاندانی توندوتیژی و دوبەرەكی، كە دەبنە هەڕەشە بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی و قەوارەی سیاسی هەرێم، بەڵکوو دەزگاكانی ڕاگەیاندنیان، پابەندبكەن بە بەرزترین ستانداردەكانی پیشەیی بوونی ڕۆژنامەگەری. ڕاستی و وردبینی و هاوسەنگی و بابەتیانە هەواڵ داڕێژن و بڵاویبكەنەوە، رێگربن لەوەی میدیای رەسمی و سێبەرەكان، نەكرێتە سەكۆیەك بۆ سووكایەتیكردن و تۆمەت بەخشینەوەو درۆ و قسەی رقاوی وێرانكەر كە تەنها بە زیانی ئاشتی كۆمەڵایەتی كۆتایی دێت“.
لە درێژەی ئەو بانگەوازه سەنتەری میترۆ جەخت دەکاتەوە سەر، وەبیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتی هەموو سەركردە سیاسی و حزبەكانە، بەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەخلاقی خۆیان بیردەخەینەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو گوتارەی كە لەلایەنگران و دەزگاكانی ڕاگەیاندنیانەوە سەرچاوەی گرتووە که لەبری شەڕی میدیایی، پەنا بۆ بنەمای عەقڵ و لۆژیك بەرن، چوونکو ئایندەی هەرێمی كوردستان، بەرپرسیارێتییەكی دەستەجەمعییە.
لە لایەکی دیکەوە نێچیرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێم لهبارهى ڕوداوەکەی لالەزار دهڵێت: “ئەوەی لای ئێمە گرنگە ئهوهیه، هەموو شتەکان بەشێوەی یاسایی بەڕێوەبچێت، هەرچی ڕوبدات دهبێت یاسا سەروەربێت”.
کەمال چۆمانی ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆش پێی وایە ڕووداوی لالەهزار هۆکار نییە، بەڵکو دەرئەنجامی دەیان ساڵەی توندوتیژیی پێکهاتەیی لە سیاسەتی کوردیدا و بەرهەمی سیستەمێکە کە حزبەکان لەبری چارەسەرکردنی جیاوازییەکان لە ڕێگەی ڕێبازی یاسا و دیموکراسیەوە پەنا بۆ لۆژیکی چەتەگەری و نیمچە سەربازی و نەهێشتنی فیزیکی دەبەن.
عەقڵیەتی سیاسی دەسەڵاتدار، لەبری ئەوەی باخچەیەک بۆ پێکەوەژیان بنیات بنێت، کێوێکی توندوتیژیی خوڵقاندووە کە تێیدا سیاسەتمەداران تەنیا لە زمانی هەڕەشە و نەهێشتن تێدەگەن. دووبارەبوونەوەی بازنەی تۆڵەسەندنەوە نەک تەنیا بۆ ئاسایشی لایەنەکان بەڵکوو منداڵ و ئایندەی ئەوانیش هەڕەشە دەکات. گۆڕینی ئەم دۆخە تەنیا لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ یاسا و عەقڵانییەتی سیاسی و وازهێنان لە جەنگاوەرییەوە دەکرێت.
لە ڕاستیدا لە سیستەمی سیاسی ناسک و ئاڵۆزدا، میدیا دەتوانێت یان ڕۆڵی ڕزگارکەر بگێڕێت یان ببێتە فاکتەری خێراکردنی داڕمان. لەو ساتانەی کە ناکۆکی حزبی و ململانێی دەسەڵات لە نێوان دوو جەمسەری سیاسیدا پەرەدەسێنێت، چاوەروان دەکرێت میدیا وەک چاودێرک ڕۆڵێکی بەرپرسیارانە و ڕۆشنگەرانە و بێلایەنانە بگێڕێت، نەک ببێتە چەکێک لە خزمەت کوتلەکاندا یان سووتەمەنییەک بۆ ئاگری ململانێکان.
ئەرکی ڕاستەقینەی میدیا ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان و ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و پتەوکردنی بناغە عەقڵانییەکانی دیالۆگ و چارەسەرکردنی قەیرانەکانە، بەڵام کاتێک میدیا دەبێتە ئامرازێکی پڕوپاگەندە، یەکتر لەناوبردن، یان هاندانی تۆڵەسەندنەوە، بە شێوەیەکی کاریگەر دەبێتە هەڵگری دار بۆ ململانێی دەسەڵات و کۆمەڵگا دەکێشێتە ناو کۆتایی جەمسەرگیری مەترسیدارەوە.
لەم جۆرە هەلومەرجەدا، دابەزینی میدیا لە پێگەی “کۆڵەکەی چوارەمی دیموکراسی”ەوە بۆ ئاستی ئامرازێکی حزبی نەک هەر متمانەی گشتی لەناو دەبات، بەڵکو قەیرانی شەرعیەت قووڵتر دەکاتەوە.
لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستادا لە غیابی پەرلەمانێکی کارا کە دوای زیاتر لە 10 مانگ لە هەڵبژاردن هێشتا پێکنەهاتووە، بۆشایی یاسا و دیالۆگ و لێپرسینەوە پڕ دەکرێتەوە لە هەڕەشە و چەک و یەکلاییکردنەوەی ناو حزبەکان. ئەم قەیرانە نەک هەر شەرعیەتی ناوخۆی سیستەمی سیاسی کوردستانی کەمکردۆتەوە، بەڵکو وێنەی هەرێمەکەی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا لەکەدار کردووە و تەنانەت بۆ بزووتنەوە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باکور کە وەک ئەزمونێکی سەرکەوتووی خۆبەڕێوەبردن سەیری کوردستان دەکەن، ئەم پێشهاتانە لاوازکەر و نائومێدکەرن.
پێویستە ئاماژه بەوە بکرێت که لە ماوەی شەڕی داعشدا، باشور ڕۆڵێکی گرنگ و جێی ڕێزی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێنا و بە نوێنەرایەتیی جیهان لە دژی تیرۆر شەڕی کرد؛ بەڵام ئەمڕۆ لە بچووکترین پرس و قەیرانی ناوخۆدا سەرلێشێواو دەردەکەوێت. ئەم کەوتنە لە پێگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ قەیرانی شەرعیەتی ناوخۆ، دەرئەنجامی لاوازی دامودەزگا دیموکراسیەکان و داڕمانی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و هەژموونی پێکهاتە حزبییەکانە بەسەر هەموو لقەکانی حکومەتدا. بۆشاییەکی لەو شێوەیە نەک هەر پایتەختی متمانەی گشتیی وێران کردووە، بەڵکو وێنەی باشووری لە نێو هاوپەیمانەکانیدا بە توندی لاواز کردووە.
هەرێم لەبری دانانی نەخشە ڕێگایک، بە شەری میدیایی بۆتە دووبارەبوونەوەی خولگەی ململانێی دەسەڵاتی بێ یاسا. لە لایکیدیکەوە ڕووداوی مەیدانی لالەنگی ناتوانرێت تەنیا وەک قەیرانێکی ئەمنیی ناوچەیی سەیر بکرێت، بەڵکو وەک دەرئەنجامی قەیرانێکی قووڵتر لە پێکهاتەی ڕزیو و تاکڕەوانەی سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستاندا سەیر بکرێت.
لە پێکهاتەیەکدا کە بە ڕواڵەت وەک پەرلەمانی پێناسە دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا کورت کراوەتەوە بۆ مەیدانی یەکلاکردنەوەی حیساباتی کوتلەیی و عەشایەری لە نێوان حزب و یەکڕیزیدا، دامودەزگاکانی وەک دادگا و ڕاگەیاندن ئامرازی یاسا نین، بەڵکو چەکی سەرکوت و پڕوپاگەندەن بۆ چەسپاندنی هەژموونی حزبی.
دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و ناونانی بە کودەتا له دژی یەکێتی لە سەرەتاوە لە چوارچێوەی سیناریۆیەکی پێشوەختە نووسراوی دەسەڵاتدا ئەنجامدرا، لەبری ئەوەی لە پرۆسەیەکی شەفاف و یاسایی و دادوەریدا بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
لە کەش و هەوایەکدا کە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دروشمێکی پوچە و دەسەڵاتی دادوەری بۆ ئامرازێک بۆ نەهێشتنی ڕکابەرەکان لە ژێر سێبەری قورسی حزبەکاندا کورتکراوەتەوە، دادپەروەری بووەتە ناوێکی بێمانا.
ئهوهی ئهمڕۆ له ناوچه که ڕوو دهدات، قهیرانێکی یاسایی نییه، بهڵکو ههڵوهشاندنهوهی ورده وردهی دهسهڵاتی یاسا له تاڵاوی پهیوهندییهکانی خێڵ و شانشینییه، کەواتە گەڕاندنەوەی شەرعیەتی سیاسی پێویستی بە گەڕانەوە بۆ سەروەری یاسا و بەدامەزراوەییکردنی شەفافیەت و کۆتاییهێنان بە کولتووری نیمچە سەربازییەکان لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا هەیە.
قەندیل پرێس