شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و سەرۆکی ئاکەپە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەڕێوەدەچێت.

عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکەپە لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتەکەیدا وتی: وا بڕیارە کۆبونەوە لە نێوان شاندی ئیمرالی دەم پارتی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپەدا، بەڕێوەبچێت.

لەبارەی وادەی کۆبونەوەکەوە، وتەبێژی ئاکەپە ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە سەرەتای مانگی رابردوودا رایگەیاند، ئامادەی کۆبونەوەیە لەگەڵ شاندی ئیمراڵی ئەگەر داوای لێبکەن، دوای ئەو پەیامە شاندی ئیمراڵی داواکاریی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشکەش کرد.

شاندی ئیمراڵی بۆ سەرخستنی ئەو دەستپێشخەرییەی لە تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد هاتووەتە ئاراوە، سێ جار سەردانی عەبدوڵا ئۆجالانی کردووە و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی تورکیایشدا کۆبووەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *