د. مورشید خەزنەوی بۆ قەندیل پرێس: ئەو لێدوانانەی بەناوی منەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ کۆمێنتێکم لەسەر ڕووداوەکان نەداوە

قەندیل پرێس – تایبەت

دکتۆر مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی دیاری ئایینیی ڕۆژئاوای کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ  قەندیل پرێس، سەرلەبەری ئەو لێدوان و وتانەی ڕەتکردەوە کە لە چەند پەیج و میدیایەک بە تایبەت لە باشووری کوردستان بە ناوی ئەوەوە لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بڵاوکراونەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەقێک بە ناوی د. مورشید خەزنەوی بڵاوکرایەوە کە تێیدا ڕەخنەی توند لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گیرابوو، لەوانە گوایە وتوویەتی: «ئێوە چیتر نوێنەری گەل نین»، «دوای ١٢ هەزار شەهید هیچی بۆ کورد تێدا نەبووە»، و هێرشکردنە سەر مێژووی لایەنە سیاسییەکان لە ساڵی ١٩٥٧ـەوە تا ئێستا.

​لەم بارەیەوە، د. مورشید خەزنەوی بە «قەندیل پرێس»ی ڕاگەیاند: «من هیچ لێدوانێکم لەو شێوەیە بڵاو نەکردووەتەوە، نە لێدوانم داوە و نە کۆمێنتم لەسەر ئەو ڕووداوانە کردووە. هەموو ئەو دەقانەی بە ناوی منەوە لەو بارەیەوە دەستاودەست دەکرێن، هەڵبەستراون و دوورن لە ڕاستییەوە.

خەزنەوی جەختی کردەوە کە پێویستە میدیاکان و هاووڵاتییان لە گواستنەوەی زانیاریدا پشت بە کەناڵ و سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و ڕێگە نەدەن وتەی ناڕاست و هەڵبەستراو بە ناوی کەسایەتییەکانەوە بڵاوبکرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دەم بە داوای ئاشتی دەستیپێکرد

بەستنی 5ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دەم لە ئەنقەرە، تەنیا ڕێکارێکی یاسایی کاتییە بۆ بڕینی مەرجەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *