تەلەگراف: ئێران لە جەنگە 12 رۆژییەکەدا پێنج بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی بە راستەوخۆ پێکاوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی،  ئێران لە جەنگە 12 رۆژییەکەیدا لەگەڵ ئیسرائیل توانیویەتی بە شێوەیەکی راستەوخۆ پێنج بنکەی سەربازیی ئیسرائیل بپێکێت.

رۆژنامەکە پشتی بە داتای رادارەکانی ئیسرائیل بەستووە بۆ نووسینی راپۆرتەکەی و دەڵێ، شەش مووشەک بە شێوەیەکی راستەوخۆ هەریەک لە بنکەی ئاسمانیی سەرەکیی ئیسرائیل، ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان و بنکەی کەرەستەی لۆجستییان پێكاوە.

تەلەگراف پەیوەندی بە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە کردووە، بەڵام ئامادە نەبووە زانیاریی بخاتەڕوو و تەنها گوتوویەتی، سەرجەم ئەو یەکانەی پێکراون، بەدرێژایی 12 رۆژەکە بەردەوام بوون لە راییکردنی کارەکانیان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *