هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل دەستیان بەسەر بەلەمێکدا گرت، کە هەوڵی شکاندنی گەمارۆیەکی دەریایی لەسەر کەرتی غەززە دەدا، بەلەمەکە کە 12 کەسی تێدایە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
سوپای ئیسرائیل دەستیگرت بەسەر بەلەمی مادلین، کە هاوکاری بۆ غەززە دەگواستەوە، 12 چالاکوان دەستگیرکران کە بریتین لە ئەکتەری ئیرلەندی لیام کەنینگهام و گرێتا تونبێرگ، سەرجەم پێداویستی یارمەتیییەکان دەستی بەسەردا گیراوە.
بەلەمی مادلین، بۆ شکاندنی گەمارۆکانی سەر غەززە لە دووری 185 کیلۆمەتر لە کەرتی غەززە دەستی بەسەردا گیراوە، ڕاگەیەندرا کە مادلین براوەتە ئیسرائیل و چالاکوانانی سەر کەشتییەکە دەنێردرێنەوە وڵاتەکانیان.
هاوپەیمانی کەشتیگەلی ئازادی (FFC) کە بەلەمەکەی بەناوی مادلین هەڵداوە، لە پەیامێکدا لە ئەپلیکەیشنی تێلێگرامدا ڕایگەیاندووە “پەیوەندییەکان پچڕاوە”.
گرێتا تونبێرگ لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت “هێزەکانی ئیسرائیل لە ئاوی نێودەوڵەتی دەستیان بەسەردا گرتووە و ڕفێنراون”.
قەندیل پرێس