ھێرش بۆ سەر دوو کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هۆرمۆز

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریاییی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی بانەمەڕ، ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێک لە گەرووی هۆرمۆزدا بە “تەقەمەنیی نەناسراو” کراوەتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە، هێرشەکە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە دووریی ١٤٥ کیلۆمەتر لە باکووری بەندەری “فوجەیرە”ی ئیمارات ڕووی داوە و لەم ڕووداوەدا زیان بە كارمەندانی کەشتییەکە و ژینگەی دەریایی نەگەیشتووە.

لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە دووەمین هێرشە ؛ پێشتریش هەمان ناوەند ڕایگەیاندبوو کە کەشتییەکی دیکەی بارهەڵگر لە نزیک شاری “سیریک” لە پارێزگای هۆرمۆزگان، لەلایەن چەند بەلەمێکی بچووکەوە هێرشی کراوەتە سەر.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک دوبەی بە موشەک پێکرا

درەنگانی شەوی سێشەممە، کەشتییەکی بارهەڵگر لە ناوچەی کەنداو و لە نزیک کەناراوەکانی دوبەی، کەوتە بەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *