به‌په‌له

کۆنفڕانسی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

لە چەند رۆژی داهاتوودا حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان کۆنفڕانسێک رێکدەخەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژئاوای کوردستان گوتی: بە ئەگەرێکی زۆر، ئەو کۆنفڕانسە رۆژی هەینی 18ی نیسانی 2025، لە شاری قامیشلۆ بەڕێوە دەچێت.

سەرکردەیەکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی لە سووریا (ENKS) رایگەیاند، تاوەکو ئێستا کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکە دیاری نەکراوە، بەڵام دەگوترێت لە ماوەیەکی نزیکدا بەڕێوە دەچێت.

پێشبینی دەکرێت 300 ئەندام لەو کۆنفڕانسەدا بەشداربن، بە جۆرێک کە 170 نوێنەری پارتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردی بن، لەگەڵ ئەوانیشدا، نوێنەرانی: پارتیی دیموکراتی پێشکەوتووی کورد لە سووریا، پارتیی ئەلوەحدەی دیموکراتی کورد لە سووریا (یەکێتی)، پارتیی ئاشتیی دیموکراتی کوردستانی، پارتیی ویفاقی دیموکراتی کوردی لە سووریا، بزووتنەوەی خۆبوون و هەندێک لایەنی دیکە. 130 کەسیان نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) دەبن.

ئێستا لیژنەیەکی ئامادەکار بۆ ئەو کۆنفڕانسە پێکهێنراوە کە لە حەوت کەس پێکدێت، بەڵام لەوانەیە ژمارەیان بگاتە نزیکەی 12 کەس.

خاڵە سەرەکییەکانی ئەو کۆنفڕانسە هەر 13 خاڵی رێککەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدە دەبن، لەگەڵ یەکبوونی ستراتیژیی گوتاری کورد و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق.

پێشتر هەندێک لایەنی سیاسی باسی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی لایەنە سیاسییەکانی کوردی رۆژئاوای کوردستانیان دەکرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆبوونەوەیە بە ناوی کۆنفڕانس دەبێت، نەک بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی.

شەممە، 12.04.2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە رۆژنامەی ئەلمۆنیتەری راگەیاند، کۆنگرەیەک دەبەسترێت بۆ داڕشتنی هەڵوێستێکی سیاسیی هاوبەش لەنێوان هەموو پارتە کوردییەکان و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش کە نوێنەرایەتیی ناوچەکەیان بکات لە دانوستاندنەکان لەگەڵ دیمەشق.

فەرماندەی هەسەدە هەروەها گوتی: “داوا دەکەین ناسنامەی هەسەدە لەنێو ریزەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا پارێزراو بێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *