به‌په‌له

کورد تاکە پۆستێکی لە خورماتوو مابوو ئەویشی لێسەندرا

ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەری 2017 و نەگەڕانەوەی ئەفسەرانی کوردی خەڵکی خورماتوو بۆ خزمەتکردنی شارەکەیان، بوونەتە هۆی ئەوە لە گۆڕانکارییە ئیدارییە ئەمنی و مەدەنییەکانی شارەکەدا، کورد لە هەموو پۆستێک دابماڵدرێت.

کاوە شێخانی ڕاوێژکاری ئەمنی پارێزگای سەڵاحەددین ئەمڕۆ شەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2025، لە بارەی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی شارۆچکەی خورماتوو، گوتی: بە گشتیی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە کۆی دوو هەزار ئەفسەری پۆلیس، مەگەر تەنیا دووانیان کورد بن، ئێستاش تاکە بەرپرسێکی کورد لە پۆلیسی خورماتوو، کە بەرپرسی پاسەوانانی دامەزراوەکانی حکوومی بوو، لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و جێگرەکەی کە عەرەبە، خراوەتە شوێنەکەی.

لە بارەی هۆکاری ئەوەی ئەفسەرێکی کورد لەو پۆستە دانەنراوەتەوە، کاوە شێخانی گوتی: ئەفسەرانی کوردی خەڵکی شارەکە ئامادە نین بگەڕێنەوە و لە خورماتوو خزمەت بکەن، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ کورد دروستکردووە، هەرچەندە پێشتریش داوامان کردووە بگەڕێنەوە لە خورماتوو خزمەت بکەن، بەڵام ئامادە نین بگەڕێنەوە شارەکەیان بکەن.

هەروەها ئاماژەیدا، بەر لە 16 ئۆکتۆبەری 2017، پۆستە ئەمنی و ئیدارییە مەدەنییەکانی خورماتوو بەمشێوەیە دابەشکرا بوون، قایمقام بۆ کورد، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزا بۆ عەرەب، بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ تورکمان بوو، بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، پۆستی قایمقام لە کورد وەرگیرایەوە و بە پێکهاتەی تورکمان درا، پۆستە ئەمنییەکەش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوە و وەک فەرماندەییەکی ئەمنی دەردەکەوێت، کە بەرپرسەکەی لە نەتەوەی عەرەبە و ئەمنییەتی خورماتوو، ئامرلی، سلێمان بەگ و دووز بەڕێوە دەبات، جگە لەم دوو پۆستە لە ناوەندی خورماتوو چەند بنکەیەکی پۆلیس، هەواڵگری و نەهێشتنی تاوان هەن، بەڵام بەرپرسی هیچ یەکێک لە بنکەکان کورد نین، چونکە زۆرینەی ئەفسەرە کوردەکانی خەڵکی خورماتوو لە پۆلیسی نەوتی کەرکووک یان پاسەوانی سنوورن، بەشێکیان لە داقووق دەوام دەکەن و کەسیان ئامادەنین بگەڕێنەوە و لە خورماتوو خزمەتی شارەکەیان بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *