کارەسات لە دارستانەکانی مەریوان؛ ئاگری چەند ڕۆژە لە هەنجیران و وەڵامنەدانەوەی دامودەزگا بەرپرسەکان

ئاگرێکی بەرفراوان لە دارستانەکانی گوندی هەنجیران سەر بە مەریوان بۆ ماوەی شەش ڕۆژە بەردەوامە. ئاگرەکە کە هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکرد، بەشێکی زۆری دارستان و ڕووەک و لەوەڕگەكانی ناوچەکەی لەنێو بردووە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە دوو ڕۆژی یەکەمی ئاگرکەوتنەوەکەدا، ڕێگری لە چوونی خەڵك بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە كراوە؛ کارێك کە پرۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەكەی هێواش و زیانەکانی زیاد کرد.

دواجار خەڵکی ناوچەکە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و سامانە سروشتییەکان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام ئاگرەكە هەرجارە بە هۆکاری دەستی ئاشكرا لە شوێنێکی جیاوازدا دوای چەند کاتژمێرێک هەڵدەگیرسایەوە.

بەردەوام ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی گوندەکانی ناوچە سنوورییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە دیاردەیەکی نیگەرانکەر و
ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئاگرکەوتنەوانە بە مەبەست بووە؛ پرسێک کە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی لەلایەن دامەزراوە بەرپرسیارەکانەوە نەدراوەتەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سروشتی پاییزی گوندی گۆڕەشێر لە لێڕەواری سەردەشت

ئەم گوندە لەڕووی هەڵکەوتەی جوغڕافییەوە کەوتۆتە نێوان سێ چیای مامەندە لە دیوی باشوور و قۆتەمان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *