ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدان تا نیوەڕۆ بڵاوکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماری بەشداریی دەنگدەرانی لە هەڵبژاردن تا کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی بڵاوکردەوە کە ٢٣.٩٠٪ـە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی گشتیی تا کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆن، ڕێژەی بەشداریی تا ئەو کاتە گەیشتووەتە ٢٣.٩٠٪.

دەشڵێن، بەرزترین ڕێژەی بەشداریی لە بازنەی سەڵاحەدین بووە بە ڕێژەی ٣١.٥٧٪ و کەمترینیش لە بازنەی میسان بووە بە ڕێژەی ١٦.٦٣٪.

هەر بەپێی ئامارەکە لە ئاستی سێ بازنەکەی هەرێمی کوردستان، بازنەی هەولێر بە ڕێژەی ٢٨.٩٣٪ و کەمترینیش لە بازنەی سلێمانی بووە بە ڕێژەی ٢٤.٨٨٪.

هەروەها ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران لە کەرکووک ٢٨.٨٥٪، نەینەوا ٣٠.٦٧٪ و دیالە ٢٤.٢٩٪ بووە.

پرۆسەی هەڵبژاردن تا کاتژمێر ٠٦:٠٠ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەشنووسی یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و چەکداماڵینی پەکەکە ئاشکرا کرا

ڕەشنووسەکە لە 12 ماددە پێکهاتووە و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە بوونی کردەییی پەکەکە و ڕادەستکردنی هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *