به‌په‌له

ڕۆژنامەی تورکیا: ئۆجەلان نامەی بۆ مەزڵوم عەبدی ناردووە

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە دەسەڵات لە تورکیا دەڵێت، ئۆجەلان لە نامەیەکدا داوای لە مەزڵوم عەبدی کردووە، ئەو ئەندامانەی هەسەدە دووربخاتەوە کە هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا نین.

لە دیداری نێوان ئۆجەلان و بەرپرسانی ئەمنیی تورکیا
ڕۆژنامەی تورکیا کە نزیکە لە دەسەڵات بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ئەمنیی تورکیا لە زیندانی ئیمراڵی، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە کۆبوونەتەوە و باسیان لە پرسی هەسەدە و ئەو ئەندامانەی هێزەکە کردووە، کە خەڵکی باکووری کوردستان و سووریا نین.

ئەوانەی خەڵکی باکووری کوردستان و سووریا نین
وەک ڕۆژنامەکە باسی دەکات، پاش کۆبوونەوەکە، ئۆجەلان نامەیەکی بۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە نووسیوە و داوای لێکردووە، ئەو ئەندامانەی هێزەکەی دووربخاتەوە، کە بیانین یان خەڵکی پارچەکانی دیکەی کوردستان.

هەواڵەکە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وەرگیراوە
ڕۆژنامەکە کە بانگەشەی ئەوە دەکات پشتی بە سەرچاوە ئەمنییەکان بەستووە باسی لەوەکردووە، ئەنقەرە قایل بووە بەوەی، ئەگەر ئەو کەسانەی خەڵکی باکووری کوردستانن و لەناو هەسەدەدان، بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، سوود لەو یاسایانە دەبینن کە بڕیارە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەربکرێت.

ڕۆژژمێرێک بۆ چۆڵکردنی ئەو ناوچانە و کەمپەکانی ناو هەرێمی کوردستان دانراوە
لەبارەی چۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی پەکەکەش ڕۆژنامەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ڕۆژژمێرێک بۆ چۆڵکردنی ئەو ناوچانە و کەمپەکانی ناو هەرێمی کوردستان دانراوە. بەگوێرەی ڕۆژژمێرەکە، چۆڵکردنی مەتینا لە قۆناغی کۆتایی نزیکبووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت خواکوڕک و گارەش لە کۆتایی مانگی شوبات چۆڵ بکرێن و پەکەکە لێیان بکشێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *