به‌په‌له

چوارچێوەی هەماهەنگی: کێبڕکێی سەرۆکوەزیران لەنێوان 4 کەسدایە

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیەکدا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەیان بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران کرد و ڕاپۆرتی سەردانەکەی مالیکی بۆ هەولێریان خستە بەرباس.

هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران
شەوی ڕابردوو لە ماڵی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە جەختکردنەوە بوو لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان و دیاریکردنی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.

کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
بەگوێرەی زانیارییەکان، لیژنەی تایبەتمەندی چوارچێوەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ 15 بەربژێر کردووە.
لە ئێستادا کێبڕکێکە لەنێوان 4کەسدا کورت کراوەتەوە، کە دیارترینیان بریتین لە:
محەممەد شیاع سوودانی
نووری مالیکی.
قاسم ئەعرەجی
حەمید شەتری

پێوەرەکان چیین؟
لە کۆبوونەوەکەدا مەرجەکانی کەسی یەکەم دیاری کراون، کە دەبێت ئەم سیفەتانەی هەبێت:
پەیڕەوکردنی پێوەرە نیشتمانییەکان.
لێهاتوویی و شارەزایی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت.
توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغی داهاتوو.

دۆسیەی هەولێر
تەوەرێکی دیکەی گرنگی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئەنجامی سەردانەکەی نووری مالیکی بۆ هەولێر و وردەکاریی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *