چاوکی قەندیل پرێس: لە کەرکوک مەترسی لەسەر پێگەی کورد هەیە و داوا دەکرێت خەڵک روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن

قەندیل پرێس – کەرکوک

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق لە کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکەرایکرد؛ پێگەی کورد لە کەرکوک لە مەترسیدایە و عەرەب و تورکمان بە رێژەیەکی زیاتر روو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن، ئەمەش پێگەی کورد لەو پارێزگایە لاواز دەکات چونکە هاوڵاتیانی کورد لە ئاستی پێویستدا رو لە سندوقەکانی دەنگدان ناکەن.

ئاسۆ مامەند رایگەیاند؛ گرنگ نیە دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن بەڵکو گرنگە کورد بەشداری پرۆسەکە بکات و ناسنامەی کورد لە کەرکوک بپارێزرێت، بۆیە داوا لە هاونیشتیمانیە کوردەکان دەکەین روو لە سندوقی دەنگدان بکەن.

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی داوای ماف و قەرەبووی دادپەروەرانە دەکەن

قه‌ندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبه‌ت کۆچبەرانی سەرێکانی لە حەسەکە داوای قەرەبوو و مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *