قەندیل پرێس – دوسیەی تایبەت
دەربارەی چارەنوسی دکتۆر حوسێن ڕابی سەقزی کە ماوەی 24 کاتژمێر بێ سەروشوێن بوو دیاری محەممەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ “ئەمڕۆ لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداریانکردینەوە، کە دکتۆر حوسێن لەئاسایشی سلێمانی بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە”.
لە ڕۆژی چوارشەممەوەی 29ـی تشریمی دووەمی 2025 دکتۆر حوسێن ڕابی فیزیاناسو مامۆستاى زانكۆى سلێمانى، بێسهروشوێنهو هاوڕێ نزیكهكانیشى وتویانه، ئهو مامۆستایهى زانكۆ بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، پەیوەندیی بەسەرۆکی بەشەکەیەوە لەزانکۆی سلێمانی کردوەو پێیڕاگهیاندوه، فریای هەموو بەشەوانەکانی ناکەوێتو دەچێت فۆڕمی (هەژماری من) پڕدەکاتەوە.
دیاری محەممەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە قەندیل پرێسی راگەیاند، “لەدوێنێ شەوەوە خەریکی بەدواداچونین، ئەمڕۆ لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداریانکردینەوە، کە لەئاسایشی سلێمانی بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە”.
ئهوهشى وت، “ئەمڕۆ خێزانەکەی دەتوانن سەردانی بکەنو بەکەفالەت ئازادی بکەن، ئێمهش لەبەدواداچون بەردەوامدەبین”.
بهڕێوهبهرى ئاسایشى سلێمانى ئاشكرایدهكات، دکتۆر حوسێن ڕابی مامۆستاى زانكۆى سلێمانى لاى ئهوانه، ڕاشیدهگهیهنێت، “ئهو مامۆستایهى زانكۆ، بەتۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی سكاڵاى لهسهر بوهو دەستگیرکراوە”.
لهوبارهیهوه خالید ماوەتی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكردوه، “دکتۆر حوسێن، لەبەشی تاوانە ئەلیكترۆنییەكانی ئاسایش، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراوە، بەتۆمەتی تاوانی ئەلێكترۆنی لەسەر بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە”.
دکتۆر حوسێن ڕابی، خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو ساڵانێکی زۆرە لەشاری سلێمانی نیشتەجێیەو مامۆستای بەشی فیزیایە لهزانکۆی سلێمانی، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بۆچونی تایبەتیو سیاسیی خۆی بڵاودەکاتەوە، هەروەها هەندێکجار لەمیدیاکانەوە وەکو فیزیاناسو شرۆڤەکاری سیاسیش دەردەکەوێت.
قەندیل پرێس