به‌په‌له

پژاک: هەڤاڵمان شاهین بێسەروشوێن کراوە

پژاک ڕایگەیاند، هەڤاڵێکمان بەناوی موحسین قادریی ناسراو بە هەڤاڵ (شاهین) بێسەروشوێن کراوە و چارەنووسی نادیارە، هەروەها جەختی کردەوە ئێمە دەوڵەتی ئێران بە بەرپرسیار دەزانین بەرانبەر بە ژیان و سەلامەتی هەڤاڵ شاهین.

ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بێسەروشوێنکردنی موحسین قادریی ناسراو بە هەڤاڵ (شاهین)، لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پژاک بەم شێوەیەیە:

“ئاگاداری دەدەین، کە هەڤاڵمان، موحسین قادریی ناسراو بە (هەڤاڵ شاهین)، لە ڕێکەوتی ١ـی پووشپەری ١٤٠٤ (٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥) لە شاری بانە لە کاتێکدا، کە بۆ ئەرکێکی ڕێکخستنی دەچووە، لە کەمینێکی بە پیلانەوە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە دیل دەگیرێت، ئێمە لە چارەنووسی ئەو هەڤاڵەمان ئاگادار نەبووین و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت، کە هەڤاڵ شاهین دەستگیر کراوە.

ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران بانگی بنەماڵەی هەڤاڵ شاهینی کردووە و وێنەی تەرمێک و بڕێک چەک و تەقەمەنی نیشان داون و بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ئەوە تەرمی کوڕەکەی ئەوانە، بنەماڵەکەی ئەو بانگەشەیە قبووڵ ناکەن و ڕەتی دەکەنەوە، کە ئەوە تەرمی هەڤاڵ شاهین بێت.

بێگومان ئەو بانگەشەیە ڕاست نییە، چونکە تەرمەکە تەرمی هاڤاڵ شاهین نییە و هەروەها هەڤاڵ شاهین هیچ جۆرە چەک و تەقەمەنییەکی پێ نەبووە، بە چەکدار نیشاندانی هەڤاڵ شاهین بە مەبەست دەکرێت، لە ئەنجامی بەدواداچووندا بۆمان دەرکەوتووە، کە هەڤاڵ شاهین بە زیندوویی کەوتووەتە دەست هێزەکانی دەوڵەت و تا ئێستا بێسەروشوێن کراوە و چارەنووسی نادیارە.

ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر ژیانی هەڤاڵمان، هەڤاڵ شاهین بە بەرپرسیار دەزانین و زۆر بە هەستیاری چاودێری ئەم پرسە دەکەین، هەروەها داوا لە دەزگاکانی مافی مرۆڤ و مافی زیندانیانی سیاسی دەکەین، کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *