قەندیل پرێس
ئەمرۆ لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێراقدا ڕەوتی هەڵوێست بە سەرۆکایەتی عەلی حەمە ساڵح کە تەنیا خاوەنی چوار کۆرسین بە هاوپەیمانی لەگەل یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توانیان پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگرن لە بەدەستهێنانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.
شێروان دوبهردانى پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: كۆدهتا لەسەر پارتى کرا، چونکە وهكو عورفێک جێگری دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق وەک پشکی پارتى دیموکراتی کوردستان بووە، نابێت لایەنێکی دیکە دەرەوەی کورد پۆستێکی کورد یەکلایبکاتەوە.
لە وەڵامی تۆمەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا باوان باوانی سەرکردەی ڕەوتی هەڵوێست بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: پارتی هەمیشە لە کاتی شکستدا گوتاری تەخوین و تۆمەتبەخشین بەکاردێنێت، ئەوەی لە پەرلەمانی ئێراقدا روودەدا پرۆسەیەکی دیمۆکراسی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە، بۆچی وەرگرتنی ئەو پۆستە لە لایەن پارتیەوە کوردایەتی بێت و ئەگەر ڕەوتی هەڵوێست یان هەر لایەنێکی دیکەی کوردی ئەو پۆستە وەربگرێت دەبێتە کارێکی خراپ و دوژمنایەتی.
کاندیدی ڕهوتی ههڵوێست، رێبوار كهریم 153 دهنگی بەدەستهێناوەو کاندیدی پارتى دیموکراتی کوردستان، شاخهوان عهبدوڵڵا 119 دهنگی بەدەستهێناوە.
🔹 هەڵبژاردنی جێگری دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەچێتە گەڕی دووەم، چونكە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بە (50+1) واتا پێویستی بە دەنگی (166) ئەندام هەیە.
قەندیل پرێس