به‌په‌له

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد. وەزیرە فەرەنسییەکە رایگەیاندووە “هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”.

پێشوازیی مەسرور بارزانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-04-2025، بوو. بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، باسیان لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و پێکهێنانی حکومەتیش کردووە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەی بۆ هەولێر دەربڕی، ئاماژەی بە دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی کردووە و گوتوویەتی، “هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، مەسرور بارزانی “سوپاس و پيزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکومەت و گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە”.

لە کۆبوونەوەکەدا، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا”.

حکومەت دەڵێت، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و رێزگرتن لە سیستمی فیدراڵی و هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *